riklam

ستیڤ ڤاگن: به‌رده‌وام ده‌بین له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزیدییه‌كان

جینۆساید‌‌ 10:38 AM - 2020-05-21
.

.

كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی بارودۆخی ئێزیدییه‌كانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نادیه‌ موراد گفتوگۆیان كرد.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ستیڤ ڤاگن، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌، خۆشحاڵ بوو كه‌ به‌ ئۆنلاین چاوم كه‌وت به‌ چالاكی ئێزیدی و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ، نادیه‌ موراد به‌مه‌به‌ستی باسكردنی كاره‌ به‌رده‌وامه‌كانی بۆ ھاوكاریكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزیدیه‌كان بۆ شه‌نگال و حكومه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ بڕی زیاتر له‌ چوار ملیۆن دۆلار پڕۆژه‌ له‌ شه‌نگال جێبه‌جێ ده‌كات كه‌ پاڵپشتی ده‌ستپێشخه‌ری نادیه‌ش له‌خۆده‌گرێت.

وتیشی: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ باشتركردنی لایه‌نی ئاسایش بۆ ھاوكاریكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێزیدی زیاتر بۆ ماڵه‌كانیان.


PUKmedia راگه‌یاندنی كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket