riklam

عیراق پەسەندکردنی بودجە دەکاتە مانگانە

ئابوری 12:12 AM - 2020-05-21
.

.

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،  ئاماژە بۆ بوونی دوو پێشنیار دەكات، لەبەرامبەر بودجەی عیراق، كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، كاریگەری زۆری لەسەر دروست بووە.

 

شێروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە فشاری زۆر لەسەر بوجەی عیراق دروست بووە، لەبەر ئەوەی  بودجەكە پشت بە نرخی نەوت دەبەستێت، بۆیە دەبێت بەپێی نرخی نەوت پڕۆژە یاساكە رێكبخرێتەوە.

وتیشی:  بودجەی عیراق لەنێوان دوو  پێشنیاردایە، كە یەكێكیان بودجەی شەش مانگ رێكبخرێتەوەو دواتر و دوای شەش مانگەكە جارێكی تر دانیشتنی لەسەر بكرێت و حكومەت بەپێی دۆخی ئەو ماوەیە رێكی بخاتەوەو ئەنجومەنی نوێنەرانیش گفتوگۆی لەسەر بكات.

 

رونیشكردەوە: پێشنیارەكەی تریش بەپێی مانگ بێت، واتە لەو ماوەیەدا نرخی نەوت چەندە بەو شێوەیە  دابڕێژرێت، كە ئەمە پێشنیارێكی مەحاڵە چونكە ناتوانرێت  بۆ هەرمانگێك ئەم هەموو دانیشتنە بكرێت و سەرلە نوێ حكومەت رێكی بخاتەوە، بۆیە پێشنیاری یەكەم ئەگەری زۆرە، بەڵام هێشتا گفتوگۆكان بەردەوامن.

 

شێروان میرزا  لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم، ووتی:ئەو بڕە پارەیە موچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێمەو لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بڕیاری لەسەر دراوە، پێدەچێت بەیانی  بانكی ناوەندی رەوانەی هەولێری بكات.

 

جەختیكردەوە: دوای جەژنیش وەفدێكی حكومەتی هەرێم دەچێتە بەغداو گفتوگۆی گرنگ ئەنجام دەدرێت و رێكەوتن لەنێوان هەردوولا ئەنجام دەدرێت.

 

PUKmedia سامان یاروەیس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket