riklam

داقوق.. دەخڵودانی جوتیارانی كورد دەسوتێنرێن

کوردستان 11:31 PM - 2020-05-20
.

.

ماوەی چەند شەوێكە تیرۆرستانی داعش و دەستێكی نادیار لەسنوری گوندەكانی داقوق دەخڵودانی جوتیارانی كورد دەسوتێنن.

ئیدریس عادل جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: هاوشێوەی ساڵی پار، تیرۆرستانی داعش و دەستێكی نادیار، دەستیان بە گڕتێبەردانی دەخڵودانی جوتیارانی كورد لەناوچەی تاڵەبانی و كاكەیی و دادودەی حەوتە غار كردوە.

وتیشی: شەوی رابردوو لەسنوری  ناوچەی داودە لەگونی حەوتەغار ئاگر لەدەخڵودانی جوتیارانی كورد بەردرابوو، بەو هۆیەوە زیانی زۆر كەوتووەتەوە.

رونیشكردەوە: بەداخەوە ئەمشەویش بەهەمان شێوە لەناوچەی  گوندەكانی تاڵەبانی لەگوندی عەبدوڵڵا غانم ئاگر لە دەخڵودانی جوتیاران بەردراوەو زیانی زۆری هەبووە.

جەختیكردەوە: لەكاتی ئاگر تێپەردانی دەخڵودانی جوتیاراندا تەقە لە جوتیاران دەكرێت بۆ ئەوەی  نەتوانن دەخڵودانەكانیان بكوژێننەوە، ساڵی رابردوو بەهەمان شێوە چەندین جوتیار شەهیدكرابوون.

 

PUKmedia سامان یاروەیس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket