riklam

8 تووشبووی نوێی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر تۆمار كرا ‌

کوردستان 10:48 PM - 2020-05-20
.

.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌شت تووشبووی نوێی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر تۆمار كرا.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

ده‌ره‌نجامی نوێ ...
له‌ به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، ھه‌شت تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ پارێزگای ھه‌ولێر ده‌ستنیشانكران، یه‌ك ئافره‌ت ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و دوو كچی ته‌مه‌ن ٢٢ و ١١ ساڵان و چوار كوڕ ته‌مه‌ن ٢٥ و ٢٢ و ١٤ و ٦ ساڵان كه‌ هه‌موویان خانه‌واده‌ی تووشبووه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێرن له‌ كۆمه‌ڵگای شاوه‌یس، وه‌ پیاوێكی ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ كه‌ برای  تووشبووه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێره‌ كه‌ دانیشتووی ھه‌ولێر سیتیه‌، ھه‌موویان به‌ركه‌وته‌ی تووشبووه‌كانی دوێنێ و ئه‌مڕۆیه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
٢٠  ئایار ٢٠٢٠
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket