riklam

محه‌مه‌د عوسمان: ڕاده‌ستكردنی به‌ندكراوانی كه‌ركوك به‌ مانای ئازادكردن نییه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:11 PM - 2020-05-20
.

.

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 2ی ڕێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی یه‌كێتی بۆ به‌ندكراوانی كه‌ركوك ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ به‌ حكومه‌تی فیدڕاڵی نه‌ك ئازاد كردنیان.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان محه‌مه‌د عوسمان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 2 ی ڕێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی یه‌كێتی بۆ دۆسیه‌ی به‌ندكراوانی كه‌ركوك جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی چه‌پكه‌گوڵه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك مامه‌ جه‌لاله‌.

وتیشی: ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی كه‌ركوك به‌ مانای ئازادكردنی ئه‌وان نییه‌ به‌ڵكوو ڕاده‌ستكردنه‌ بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵی و به‌ندكراوان جارێكی دیكه‌ دادگایی ده‌كرێنه‌وه‌.

محه‌مه‌د عوسمان ڕاشیگه‌یاند: له‌سه‌ر ئامۆژگاری هاوسه‌رۆكان و مه‌كته‌بی سیاسی ته‌كلیف كران بۆ نێوه‌ندگیری له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌سه‌ر داوای به‌شێكی زۆر له‌ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و مانگی سووری نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ و له‌سه‌ر داوای كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی عه‌ره‌بی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌كان ڕاده‌ستی حكومه‌تی فیدڕاڵی عیراق بكرێنه‌وه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ شوێنی ڕووداوه‌كان كه‌ركوك بووه‌ له‌و شاره‌ ئیجرائاتی یاساییان له‌گه‌ڵدا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان نه‌كه‌ین به‌ قوربانی ململانێی حزبی به‌ تایبه‌تی له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان.

  وتيشي: هه‌ر بۆیه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ستا و پێی نا به‌ جه‌رگی خۆیه‌وه‌ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌كرد و نێوه‌ندگیرییه‌ك بكات له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌ندییه‌كان به‌ حكومه‌تی فیدڕاڵی نه‌ك ئازاد كردن. ده‌بێت ئازادكردن و ڕاده‌ستكردن جیابكه‌ینه‌وه‌. چونكه‌ ئه‌وانه‌ له‌به‌رده‌م یاسا و دادگا دانیان به‌ به‌شێك له‌ تاوانه‌كانیان ناوه‌. ئه‌وانه‌ جارێكی دیكه‌ دادگایی ده‌كرێنه‌وه‌. هه‌ندێكیان له‌لایه‌ن ده‌زگای موخابراته‌وه‌ زانیارییان له‌سه‌ره‌ و هه‌ندێكتر له‌لایه‌ن ئاسایشی نیشتمانییه‌وه‌. هه‌ركامیان له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی ئه‌منییه‌وه‌ داواكراوان. به‌ندكراوان ئازاد ناكرێن به‌ڵكوو ڕاده‌ست ده‌كرێن.

 ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌بێته‌ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال كه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی له‌ پێناو پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ی نه‌ته‌وه‌كان سه‌رف كردووه‌.

بۆ بینینی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌...

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket