riklam

جەلەولا.. پەلاماری سوپای عیراق دەدرێت

کوردستان 09:39 PM - 2020-05-20
.

.

ئەمشەو  ژمارەیەك چەكداری داعش ئەمشەو بەهاوەن بۆردومانی گوندی ئوم حنتەیان لە سنوری جەلەولا كردوە.

عەباس ئەحمەد چالاكوانی مەدەنی لە سنوری دیالە تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: جارێكی تر  ژمارەیەك چەكدار كە هێزەكانی سوپای عیراق بەداعشیان داناون، بۆردومانی  دوو خاڵی سەربازیان لەسنوری گوندی ئوم حنتە كردوە.

وتیشی: گوندی ئوم حنتە دەكەوێتە نێوان ناحیەی جەلەولا – شێخ باوە، لەسەر چەمی سیروان.

جەختیكردەوە: لەدوای بۆردومانەكە كەبەچەكی هاوەن بووە، لەچەند شوێنێكەوە دەستدڕیًَژی گوللــە لەهێزەكانی سوپای عیراق كراوە.

ئەو چالاكوانە باسی لەوەشكرد: تاكو ئێستا زیانەكان نەزانراوە، بەڵام هەواڵگری باسی لەوەكردوە، دوای بۆردومانكردنەكە بەهاوەن، لەلایەن چوار چەكداری داعشەوە هێرشكراوەتە سەر سوپای عیراق و شەڕێكی چەند دەقیقەی روویداوە.

 

PUKmedia  سامان یاروەیس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket