riklam

كۆرۆنا گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌ڵمانیا داده‌خات

جیهان 09:38 PM - 2020-05-20
.

.

به‌هۆی كه‌می گه‌شتیاره‌وه‌ پێده‌چێت له‌ 15ی مانگی داهاتوه‌وه‌ بۆماوه‌ی دوومانگ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "تیگڵ"ی به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا دابخرێت ئه‌گه‌ر له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا ڕێژه‌ی گه‌شتیار به‌و جۆره‌بێت كه‌دابه‌زیوه‌ بۆ هه‌زار گه‌شتیار له‌كاتیكدا ژماره‌ی گه‌شتیارانی ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه‌ ڕۆژانه‌ هه‌زاران كه‌س بووه‌و كۆی گشتی گه‌شتیارانی له‌ساڵی ڕابردودا گه‌شتبووه‌24ملیۆن گه‌شتیارو"شونه‌فێلد"ی دووه‌م فڕۆكه‌خانه‌ی نزیك به‌رلینیش له‌هه‌رێمی براندنبۆرگ گه‌شتبووه‌  11ملیۆن گه‌شتیار.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی  ئه‌ڵمانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی به‌رلین ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ی ئایاری 2020 ئاشكرایكرد حكومه‌تی فیدرالی هه‌رێمی به‌رلین و براندبۆرگ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێكه‌وتون  به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌ 15ی حوزه‌یرانی داهاتوه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌"تیگل"دابخرێت و هه‌ر له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی ئه‌و دوو هه‌رێمه‌ ڕاسته‌وخۆ داوایه‌كیان پێشكه‌ش به‌ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی ئه‌ڵمانی كردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ كۆمپانیای"به‌رلینبراندنبۆرگ"كه‌فڕۆكه‌خانه‌ی"تیگل "به‌ڕێوه‌ده‌بات به‌هۆی كاریگه‌ریه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ به‌مه‌لاین یۆرۆ زیانی به‌ركه‌وتووه‌ ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌فڕۆكه‌خانه‌ی"تیگل"ی به‌رلین به‌یه‌كێكله‌ فڕۆكه‌خانه‌ جیهانیه‌كان ناوده‌برێت وله‌ناوه‌ڕاستی شاری به‌رلیندایه‌و به‌دابه‌زینی ڕێژه‌كه‌شی ئێسته‌ له‌ڕیزبه‌ندیدا چۆته‌ دوای فرانكفۆرت و دوسلدۆرف  میونشنه‌وه‌.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket