riklam

پارێزگاری سلێمانی: لاهور شێخ جه‌نگی پشتیوانێكی باشمانه‌ ‌

ی.ن.ک‌‌ 08:35 PM - 2020-05-20
.

.

پارێزگاری سلێمانی هه‌وڵه‌كانی لاهور شێخ جه‌نگی له‌ پشتیوانی كردنی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی به‌رز ده‌نرخێنێت و ده‌شڵێت هیوادارم وه‌ك سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رپرسیارێتییه‌كانی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكات.

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی شه‌وانی ڕه‌مه‌زانی كه‌ناڵی كوردی عیراقییه‌، هه‌وڵه‌كانی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ پشتیوانیكردنی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی به‌رز نرخاند و به‌ برایه‌كی ئازیزی خۆی وه‌سفی كرد.

 پارێزگاری سلێمانی ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ لاهور شێخ جه‌نگی یه‌كێكی تره‌ له‌ برا ئازیزه‌كانی و پشتیوانی سه‌ره‌كی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانییه‌ و هیواداره‌ ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ گه‌وره‌یه‌ی خراوه‌ته‌ ئه‌ستۆی و له‌ ئه‌ستۆی گرتووه‌ وه‌ك جه‌نابی مام جه‌لال ڕێی بكات.

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket