riklam

113 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە عیراق تۆمار دەکرێت

عیراق 06:56 PM - 2020-05-20
.

.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق دواین رەوشی کۆرۆنای لە عیراق راگەیاند.

بەپێی ئەو راگەیەندراوە ئەمڕۆ ٢٠-٥-٢٠٢٠ (٥٩٤٧) سامپڵ لە سەرجەم تاقیگە تایبەتەکان لە عیراق پشکنینایان بۆ کراوە، بەمەش کۆی گشتی پشکنینەکان لە سەرەتای پەتای کۆرۆناوە لە عیراق دەگاتە (١٦٣٦٠٩).

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ لە عیراق (١١٣) حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوەو (٧٢) حاڵەتی چاکبونەوەش تۆمارکراوەو (٣) حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لەسەرتاسەری عیراقدا هەبون.

بەم پێیەش کۆی توشبوانی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عیراقدا گەیشتوەتە ٣٧٢٤ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٤٣٨ کەس چاک بونەتەوەو ١٣٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوەو ئێستاش ١١٥٢ کەس لەژێر چاودێریدان.

PUKmedia وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket