riklam

پەروەردە هۆشداری دەداتە خوێندنگەو پەیمانگا ناحكومیەكان

کوردستان 06:29 PM - 2020-05-20
.

.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند هەر خوێندنگەو پەیمانگایەكی ناحكومی پابەند نەبێت بە داشكاندنی نرخی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی ئایندە رێگای پێنادرێت خوێندكار وەربگرێت

 

بۆ گشت قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومیەكان

بابەت ـ داشكاندنی كرێی خوێندن

پاش فەرمانی وەزاری ژمارە ٦۱ لە رێكەوتی ۱۱ ی ٥ ی ۲۰۲۰ ، بە گرنگی دەزانین ئاگادارتان بكەینەوە پابەندبن بەم خاڵانە، بەپێچەوانەوە هەر قوتابخانە و پەیمانگایەك سەرپێچی بكات جیا لە سزای دارایی، رێگای پێنادرێت بۆساڵی خوێندنی ئایندە قوتابی وەربگرێت:

۱ـ داشكاندنی ۱۰٪ پەیوەندی نیە بەوەی نرخی خوێندنتان چۆن ڕاگەیاندووە لە سەرەتای ساڵەوە ، كێبركێی نرخ ، یان هەستكردن بەبەرپرسیارێتی خۆتان وای كردبێت نرخی ئەمساڵتان لە ساڵی رابردوو جیاواز بێت یان كەمتر بێت ، ئەوە ناگەیەنێت كە ئەم داشكاندنە نەكەن .

۲ـ نابێت بە هیج خانەوادەیەك بوترێت كە منداڵی یەكەم شمولی داشكاندن دەكات و منداڵەكانی دیكەت شمول ناكات، چونكە ئەمە پەیوەندی بە داشكاندنەوە نیە، ئۆفەری ساڵانەی خۆتانەو ناچێتە خانەی داشكاندنەوە.

۳ـ بەهیچ جۆرێك نابێت داوا لە مامۆستایانی ناحكومی بكرێت لەپای داشكاندنی نرخی خوێندن هەمان رێژە لە موچەكانیان ببڕدرێت، فەرمانی وەزاری رونە كە دەبێت موچەی مامۆستایان وەك خۆیان بدرێت.

٤ـ پارەی نانخواردن و گواستنەوە بۆ سێ مانگی ئاماژە پێكراو بەڕوونی باسی لێوەكراوە، پێویستە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت .

بەڕێوبەرایەتیە گشتیەكانی پەروەردە لە پارێزگاكان و بەرێوبەرایەتی خوێندنی ناحكومی لەوەزارەت هەموو سەرپێچیەكان تۆمار دەكات و پاشان رێككاری پێویستی لەبارەوە دەگیرێتەبەر ، هەر بەڕێزێكیش رووبەروی ئەوە بوەوە مافی خۆی پێ نەدرێت دەتوانێت نامە بنێرێت بۆ ئەم ژمارانەی ڤایبر و واتس ئاپ ، كە ژووری ئەلیكترۆنی سكاڵای وەزارەتی پەروەردەیە.

07505103232

07505106262

07505106363

07505106464

بەڕێوبەرایەتی قوتابخانەو پەیمانگا ناحكومیەكان ـ وەزارەتی پەروەردە

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket