riklam

وەزیری کشتوکاڵ پیرۆزبایی لە هەنگەوانان دەکات

کوردستان 06:13 PM - 2020-05-20
.

.

بێگەرد تاڵەبانی لە رۆژی جیهانی هەنگ_دا، پیرۆزبایی لە هەنگەوانان دەکات و دەڵێت پلانمانە بایەخ بەم کەرتە بدەین.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لە رۆژی جیهانی هەنگدا وێڕای پیرۆزبایی لە هەنگەوانان وتی: هەنگەوانان لای وەزارەتەکەی خۆیان(كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو) بایەخی تایبەتیان پێ دەدرێت.

وتیشی: ساڵی رابردوو كاتێك بۆ یەكەم جار هاوردەكردنی هەنگوینمان قەدەغەكرد باس لە گران بوونی نرخ  کرا، هەنگاوەکەمان ناو و بەپێی هەلسەنگاندنیش قەدەغەکردنەکە سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵانە زیاتر لە 850 تۆن بەرهەمی هەنگوینمان هەیە كە بەپێی پشكنینی تاقیگەی لە چەندین پێشەنگای نێودەوڵەتی باشترین هەنگوینە.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە درێژەی قسەکانیشیدا وتی: پلانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو  بایەخدانە بەم كەرتە گرنگە، كە زیاتر لە 11 هەزار هەنگەوانمان هەیەو  بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم كەرتەیە.

لەکۆتایشدا وتی: پیرۆزبێت 20ی ئایار رۆژی  جیهانی هەنگ.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket