riklam

ئۆپەراسیۆنەكانی هەولێر چەند بڕیارێك بۆ جەژن دەردەكات

کوردستان 05:58 PM - 2020-05-20
.

.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر چەند رێنماییەكی بۆ رۆژانی جەژن و قەدەغەی هاتووچۆی تەواوی دەركردو رایدەگەیەنێت: لە سێ رۆژی جەژندا لەسنوری پارێزگای هەولێر بەهەموو قەزاو ناحییەكانەوە قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ دەبێت و گشت شوێنە خزمەتگوزارییەكان دادەخرێن و رێگە بەهاتووچۆی هاووڵاتیان نادرێت.

دەقی راگەیەندراوەكەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر:

دوا بەدوای بە بەیانی ژمارە(35)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 18/5/2020 سەبارەت بەبڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ بۆماوەی (72) سەعات لەیەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزوە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەسەرپەرشتی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر كۆبووە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-                                                        

یەكەم/ راگرتن و قەدەغەكردنی هاتووچۆ بەشێوەیەكی تەواو لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهەموو قەزاو ناحییەكانەوە بۆ ماوەی (72) سەعات لەیەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز. 

دووەم/ داخستنی گشت مۆڵ و ماركێت و نانەواخانە و بازاڕو ئەو شوێنانەی كە پێشتر بۆ خزمەتی هاووڵاتییان رێگە پێدراوبوون. جگە لەدەرمانخانەی ئێشكگر كراوە دەبن. 

سێیەم/ داخستنی سەرجەم تەكییەو خانەقا و شوێنە ئاینیەكان. 

چوارەم/ هەموو جۆرە دانشتن و گردبوونەوەیەك و پرسەدانان و سەردانی كردنی خاوەن پرسەیەك و قەرەباڵغیەك قەدەغەیە.    

پێنجەم/ داخستنی سەرجەم پارك و باخچەو شوێنە گەشتیارییەكان.  

شەشەم/ رێگە بەهاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان دەدرێت و تیمە تەندروستییەكان و ئەمبوڵانس و ئەوانەی لەئەركی رەسمیدان.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket