riklam

شێروان میرزا: لەسەر موچە بەغداو هەولێر لەیەك نزیكن

ئابوری 02:03 PM - 2020-05-20
.

.

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دووپاتی دەكاتەوە، گفتوگۆكان لەنێوان بەغداو هەولێر لەسەر پرسی موچەو چەند پرسێكی بەردەوامە و نزیكبوونەوەی باش لەیەك هەیە.

شێروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەو هەواڵانەی بڵاوبوونەتەوە گوایە بەغدا بەهەرێمی وتووە حەقیان بەموچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە هەیە،  لەئەنجامی وەڵامی نامەیەكی حكومەتی هەرێم بووەو دەگەڕێتەوە بۆ پێش دەستپێكردنی گفتوگۆكان و چوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا.

وتیشی: لەئێستادا گفتوگۆكانی نێوان هەردوولا بەردەوامە و نزیكبوونەوەی باش هەیە و لەرێكەوتنی كۆتایی نزیك بوونەتەوە.

جەختیكردەوە: رێكەوتنەكەش لەسەر بڕە پارەیەك دەبێت كە بۆ ماوەیەك بۆ شێوەیە بەردەوام دەبێت و دواتر رێكەوتنێكی گرنگتری لەسەر دەكرێت.

باسی لەوەشكرد: هەرێم رازی بووە كە نەوتی خۆی رادەستی بەغدا بكات و  لە رووی مەرزەكان و سەرچاوە گومرگیەكانیشەوە رێكەوتوون.

 

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket