سلێمانی.. گۆشتفرۆشی دووبرا دادەخرێت
کوردستان 01:56 PM - 2020-05-20.
به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به نرخی فرێش و سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌ی نایاسایی، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گۆشتفرۆشی دوبرا له داره‌سوتاوه‌كه داده‌خرێت و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش ده‌ڵێت: خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە راگەیەندراویکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKmedia نێردراوە رایگەیاندوە: ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، (2020.5.20) له ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان له كاته دره‌نگانه‌كانی شه‌وان، به‌هۆی هه‌بونی گۆشی به‌ستو و خاوكردنه‌وه‌ی و فرۆشتنی به‌نرخی فرێش به‌هاوڵاتان، لیژنه‌كان سه‌عات (4)ی به‌یانی له گۆشتفرۆشی دوبرا له بازاڕی داره‌سوتاوه‌كه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی به‌ستو له‌گه‌ڵ ژماره‌یك ئاژه‌ڵێ به‌نایاسایی سه‌ربڕدراودا گرتوه.
وتیشی: خاوه‌نی شوێنه‌كه له‌و كاته‌دا گۆشته‌كه‌ی بردوه بۆ دوكانه‌كه‌ی و ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر مره‌كه‌ب (حبر)ی هاوشێوه‌ی مره‌كه‌بی مۆری كوشتارگه‌ی سلێمانی كه بۆ مۆركردنی ئاژه‌ڵه بێمۆره‌كان به‌كارده‌هێنێت كه پشكنین ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی بۆ نه‌كراوه له كوشتارگه، و ساغكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا به‌نرخی گۆشتی فرێش.
ئاماژەی بەوەشکرد: له‌ڕوی زانستییه‌وه هه‌ر خۆراكێك له‌پله‌ی به‌ستندا بێت، به‌شێك له به‌هاخۆراكییكه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات، له‌كاتی خاوبونه‌وه‌شیدا پێكهاته‌ی خانه‌كانی و پڕۆتیناته‌كه‌ی داده‌به‌زێت و به‌كتریا گه‌شه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات نابێت جارێكی تر بخرێته‌وه به‌فرگر بۆ دوباره به‌ستنه‌وه‌ی چونكه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ئه‌و خۆراكه دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش رێگه‌پێدراو نییه.
هه‌روه‌ك وتیشی: به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی، فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به نرخی فرێش، فێڵی بازرگانیه له‌به‌رئه‌وه‌ی نرخی گۆشتی فرێش له‌گه‌ڵ نرخی گۆشتی به‌ستو جیایه، یاسای سزای بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاریكردوه فێڵی بازرگانی له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌وهۆیه‌وه خاوه‌ن شوێنه‌كه روبه‌ڕوی یاسا ده‌كه‌نه‌وه.
رونیكرده‌وه: لیژنه هاوبه‌شه‌كان به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی وهێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه، چونه‌ته شوێنه‌كه و ده‌ستیان به‌سه‌ر (64) كیلۆگرام گۆشتی به‌ستو كه خاوكرابوه‌وه وئاماده كراوه بۆ فرۆشتن له‌گه‌ڵ (6) سه‌ر ئاژه‌ڵی بچوكی سه‌ربڕدراودا گرتوه كه‌به‌شێوه‌ی نایاسایی سه‌ربڕدراون و هێنراون بۆ فرۆشتن.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ده‌ستبه‌جێ گۆشتفرۆشی دوبرا داخراوه و ته‌واوی گۆشته ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری كراوه بۆ له‌ناوبردن، هه‌روه‌ها خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18