riklam

ژووری ئۆپراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان بڕیاری نوێ دەردەکات

کوردستان 01:38 PM - 2020-05-20
.

.

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌ هاووڵاتیانی سنووره‌كه‌ی ده‌كات و داواده‌كات پابه‌ندی رینماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن

دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی به‌یانی ژماره‌(35)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ تایبه‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ(20 ئایاری 2020) ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوه‌وه‌و تاوتوێی پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای كردو چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد:

یه‌كه‌م: به‌پێی به‌یانی ژماره‌ 35ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆماوه‌ی 72 كاتژمێر له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ‌پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ هاتووچۆ ڕاده‌گیڕیت،پێویسته‌ هاووڵاتیان له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی گشتیدا پابه‌ند بن پییه‌وه‌.

دووه‌م:به‌پێپی بڕگه‌ی دووه‌می به‌یانی ژماره‌(35) ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ
هاتووچۆی نێوان پارێزگاو ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ڕاده‌گیریت، به‌وپێیه‌ ریگا به‌هیچ كه‌سێك نادریت لەپارێزگاکانی دیکەی ھەرێم به‌ئاراسته‌ی گەرمیان ھاتوچۆبکات یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بڕوات.

سییه‌م:ڕێگه‌ی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقی كه‌ ریگاكانی(كه‌لارـجه‌له‌ولا)(كه‌لارـخانه‌قین)(كفری ـ خورماتوو)(كفری ـ جه‌باره‌و قه‌ره‌ته‌په‌) ده‌گرێته‌وه‌ داده‌خریت.

چواره‌م:له‌ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا سه‌رجه‌م بازاڕ و شوێنه‌ گه‌شتیاری و گشتیه‌كان داده‌خرین ڕێگانادریت به‌ گێڕانی پرسه‌و نۆجه‌ژنه‌ و چونه‌ سه‌رقه‌بران ، پاركه‌كان و شوێنی یاری منداڵانیش داده‌خرین.

پێنجه‌م:ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان داوا له‌ مامۆستایانی ئاینی به‌ڕیز و‌ موسوڵمانان و نوێژخوێنان ده‌كات له‌ پێناو پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی هه‌مولایه‌كدا پابه‌ند بن به‌جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانه‌وه‌.

شه‌شه‌م:تیمه‌كانی ته‌ندروستی و ئێشكگرییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ئه‌ركدا ده‌بن و له‌خزمه‌تی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست دا ده‌بن.

له‌كۆتاییدا ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌ته‌واوی دانیشتوانی سنوری گه‌رمیان ده‌كات و داواشده‌كات وه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا هاوكار و هه‌ماهه‌نگی جێبه‌جێكردنی بڕیار و رینماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بوون، له‌ڕۆژانی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانیشدا هه‌ربه‌وجۆره‌ پشتیوانی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنابن.

 

PUKmedia  فۆتۆ: کاوە جاسم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket