خۆی بە قەناعەتی من*لەسەر لایەکی گون لێی دانیشتووە و بە دەم خۆھەڵکڕاندنەوە بیر لە داتاشینی سەبەبێک ئەکاتەوە بیکات بە عەللاگە و سبەینێ لە دیمانە تەلەفزیۆنییەکەدا موشکیلە بنێشتەخۆشەکەی کارەبای ھەرێمی پیادا ھەڵواسێت.–کەچی خواوڕاستان مەفرەزەیەک سەبەب ھاتنە حزوری کە ئەوەندە جوان و بۆشناخ بوون خوشکی خۆیان عاشقیان دەبوون.*سەبەبی یەکەم بە دەستکێش و دەمامکەوە دیار بوو سەبەبی تەندروستییە سڵاوێکی ھندستانیانەی لێ کرد و وتی: سەبەبەکە منم .–من لە ترسی کۆرۆنا نایەڵم کۆرییەکان بێن، ئەگینا بە چەقەنەیەک ھەرێم ئەکەن بە لاس فیگاس.*سەبەبی دووەم کە بە دەفتەرێک چەکی بێ رەسیدی وەزارەتی دارایی خۆی باوەشێن ئەکرد وتی تەندروستی درۆی فەرموو. خەتا بێ و ھەرچییەک بێ منم.–مەعقولە گوێی خۆیان لەو ھەموو قەرزەی ئەحمەد ئیسماعیل کەڕ کردووە؟*نەفەری سێھەم کە بە جلە خەتخەتەکەیدا دیار بوو شتێکی زلە لە وەزارەتی نەخشەکێشاندا بەگوڕ ھاتە پێشەوە بەڵام لە تەریقیدا ھیچی پێ نەوترا .*چوارەمین سەبەب شتێک بوو ھەم لە ئەتڵەس ئەچوو ھەم لە خەریتەی فیدەرەکانی دائیرەی کارەبا.-عەلاکولین بە ئیشارەت کاکەی حاڵی کرد کە جوگرافیا سەبەبی عیللەتەکەیە، بەرزی و نزمیی کوردستان ناھێڵێ عەلەتریکەکە بە عەدالەت دابەش ببێ. بەڵام کارەبا بە عەکسی ئاوەوە دایم سەربەرەو ژوور ئەڕوا فەلەبەرئەوە کارەبای گرد و شاخ و بڵندییەکان شوکور ھیچ موشکیلەیەکیان یۆخ.*نەفەری دوای ئەو تەئریخی سەرو ریش ھاتوو بوو، سەلامی لە حازریی کرد و فەرمووی بەڕاستی ئێوە گا بە گوندا ئەناسن.–خۆی بەقەناعەتی من ئینسان ئەگەر یەک زەڕە ئەقڵی ھەبێ ئەزانێت ھەر مەسەلەیەک بە بیست و ھەشت ساڵ حەل نەکرێت ئەبێ بە موشکیلەیەکی تەئریخی و باقی وەسسەلام.
گوگڵ هاوخەمی بۆ بەغدا دەردەبڕێت
قەرەداغ.. پێشبڕكێی كتێب خوێندنەوە بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ یادی 75 هەمین ساڵهی دامهزراندی كۆماری كوردستانه
بەفر سلێمانی سپی كرد
ساڵیادی PUKmedia پیرۆزه
دایكی مەزڵوم كۆبانێ كۆچی دوایی كرد
وهزیری پێشمهرگه پێشوازی له وهزیری بهرگری توركیا كرد
لاهور شێخ جهنگی بۆ مووچه و بودجه لهبهغدایه
یاداشتی كۆتایی هەفتە
پیوکەی میدیا دەنگی پێشمەرگە
پڕۆژهی لامهركهزی بهڕێوهبردن و دارایی _ بۆچی ؟
كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان سەردانی مەڵبەندی دهۆك دەكەن
پیوكەی میدیا 18 ساڵ خزمەتكردن و پێشەنگی لەكاری رۆژنامەوانی ئەلكترۆنی كوردیدا
لیواچەتۆ PUKmedia :راستگۆیانە و بوێرانە روماڵ دەكات
بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرپەرشتی وۆرک شۆپی ئۆنڵاینی رێکخراوی ئەکادیمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA Academy )کرد
بەسەر...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
ئەمڕۆ 22-1-2021 یادی 75 هەمین ساڵهی دامهزراندی كۆماری كوردستانه لهمهاباد، كه پێشهوا قازی محهمهد نزیكهی ساڵێك له&zwnj...