riklam

ئارێز عه‌بدوڵڵا: قسه‌ی پارێزگاری دهۆك وه‌ك هه‌ڵوێستی پارتی وه‌رده‌گرین

ی.ن.ک‌‌ 01:18 PM - 2020-05-20
.

.

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: بڕوامان به‌ ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕاگه‌یاندن و خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌هه‌یه‌ و  حكومه‌ت نه‌یتوانیوه‌ پێداویستی و مووچه‌ی خه‌ڵك دابین بكات و ئێمه‌ قسه‌ی پارێزگاری دهۆك وه‌ك هه‌ڵوێستی پارتی وه‌رده‌گرین.

له‌لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی كوردی ڕادیۆ ئه‌مریكا ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌هه‌ڵوێستی پارتی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی تێناگه‌ین "یه‌عنی بێسه‌رو به‌رییه‌كی زۆر له‌ بۆچوونه‌كانیان هه‌یه‌ له‌بۆچونی سه‌ركرده‌كانیان هه‌یه‌، جیاوازێكی زۆر له‌نێوان هه‌ر دوو ئاراسته‌ی ناو پارتی دیموكراتی هه‌ست پێ ده‌كرێت، هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك بۆچونی خۆی ده‌رده‌بڕێت وه‌ ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ وای كردووه‌ سه‌ر له‌ كادیره‌كانیشیان بشێوێت، هه‌ندێك جار هه‌ر یه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك قسه‌ بكات، واته‌ ململانێ ناوخۆییه‌كانی ئه‌و دوو ئاراسته‌یه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی وای كردووه‌ سه‌ر له‌ كادیره‌كانی خۆشیان بشێوێنن، هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌ك قسه‌ ده‌كات.

 بۆ گوێگرتن له‌ قسه‌كانی ئارێز عه‌بدوڵڵا ئێره‌ كلیك بكه‌...

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket