riklam

حزبی شیوعی: لێدوانه‌كه‌ی پارێزگاری دهۆك شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین

کوردستان 11:13 AM - 2020-05-20
.

.

حزبی شیوعی كوردستان ڕایگه‌یاند: لێدوانه‌كانی فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌و شاره‌ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.

به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20-5-2020 حزبی شیوعی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانێك له‌دژی لێدوانی پارێزگاری دهۆك له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌و شاره‌ ده‌بڕی و ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌و لێدوانه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.

رۆژی 16-5-2020 ژمارەیەك لە فەرمانبەران و مامۆستایانی دهۆك بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەكانیان خۆپیشاندانیان دەستیپێكرد و فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك-یش رایگەیاند، خۆپیشاندانەكە دەستی هەندێك لایەنی سیاسی لە پشتەوەیە و ئەمەش هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی لێكەوتەوە و حزبی شویعی رایگەیاند، وێڕای شەرمەزاركردنی تۆمەت بەخشینەوەكانی پارێزگاری دهۆك هاوكات خۆپیشاندان بە مافی رەوای خۆپیشاندەران دەزانین.

بۆ بینی ڤیدیۆ ئێره‌ كلیك بكه‌...

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket