riklam

چوار راوچی دەستگیر دەكرێن

کوردستان 11:07 AM - 2020-05-20
.

.

بەمەبەستی پاراستنی سامانی ماسی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە سنووری بنگرد و دەربەندیخان چوار راوچی دەستگیر دەكرێن.

لەو بارەیەوە عمید هێمن كمرخان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی رایگەیاند : لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا بە  مەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگەی سنوورەكان مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی بنگرد بە هاوبەشی كارمەندانی بنكەی پۆلیسی دارستانی خەلەكان دەستیانكرد بە گەڕان و كێوماڵكردنی سنوری چالاكیان لە ناحیەی بنگرد، لە ئەنجامدا سێ راوچی دەستگیر كران كە سەرقاڵی راوی باڵندەی كێوی بوون، هاوكات دەستگیرا بەسەر هەشت كەوی زیندوو و هەشت قەفەسدا.

  لەلایەكی دیكەوە مەفرەزەیەكی هاوبەش كە پێكهاتبوون لە كارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان و بنكەی باوەخۆشین لە دەرچونێكی مەیدانیان ئەنجامدا بۆ سەر دەریاچەی دەربەندیخان، دوای چاودێریكردن و پشكنینی دەریاچەكە، لە ئەنجامدا توانیان لە سنووری گوندی توڵەبی راوچییەك دەستگیربكەن كە هەستابوو بە ڕاوكردنی 13 ماسی، هەروەها دەستیانگرت بەسەر چوار تۆڕی ڕاوی ماسی و یەك بەلەمدا.

عەمید هێمن ئاماژەی بەوەشكرد، پەڕاوی لێكۆڵینەوە رێكخراوە بۆ وەرگرتنی بڕیار و رێكاری یاسایی.                  

PUKmedia راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی 

 

13.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket