riklam

به‌هۆی به‌ربانگكردنێكه‌وه‌ ده‌یان كه‌س ژه‌هراوی ده‌بن

عیراق 10:57 AM - 2020-05-20
.

.

له‌یه‌كێك له‌ شاره‌كانی عیراق به‌هۆی به‌ربانگكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌یان كه‌س ژه‌هراوی بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

ئاژانسه‌كان له‌ زاری عه‌مید له‌یس خه‌لیل حه‌مدانی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌ینوا بڵاویانكردۆته‌وه‌ له‌ شاری موسڵ له‌باكوور عیراق 40 كه‌س كه‌ به‌شدارییان له‌ به‌ربانگێك كردبوو به‌هۆی خواردنه‌وه‌ ژه‌هراوی بوون.

حه‌مدانی ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ 5 كه‌س ده‌ستگیر كراون كه‌ له‌ناو ده‌ستگیركراوه‌كان خاوه‌ن چێشتخانه‌ و چه‌ند كرێكارێك ده‌بیندرێن و بڕیاره‌ به‌ره‌و ڕووی یاسا بكرێنه‌وه‌.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket