riklam

ئه‌مریكا پێشنیارێكی نوێ ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئێران

جیهان 10:44 AM - 2020-05-20
.

.

به‌رپرسی دۆسیه‌ی كاروباری ئێران له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئێران ده‌بێت له‌نێوان ئه‌م دوو بژاره‌ یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت یان دانوستان له‌گه‌ڵ تره‌مپ یان داڕمانی ئابووری.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نیویۆرك تایمز له‌ زاری برایان هۆك به‌رپرسی دۆسیه‌ی كاروباری ئێران له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكرۆدته‌وه‌ كه‌ فشاره‌كانی ئه‌مریكا له‌سێ ساڵی ڕابردوو بۆ سه‌ر ئێران كاریگه‌ر بووه‌ و له‌ئێستادا سه‌ركرده‌كانی ئێران ده‌بێت له‌م دوو بژاره‌ یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن، یان ئه‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دانوستان بكه‌ن یان ئه‌وه‌ی كه‌ داڕمانی ئابووری ئێران ببینن.

دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مریكا ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ پاشه‌كشه‌ی كرد و سزاكانی سه‌ر ئێرانی توندتر كرد.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket