لەكاتێكدا خۆپێشاندان و دەنگی نارەڕازیی لەھەرێمی كوردستان سەری ھەڵداوەتەوەو گەیشتووەتە شارێك كە پێشتر لە زۆربەی قەیران و بارودۆخە سەختەكاندا خەڵكەكەی بێدەنگیان ھەڵبژاردوەو ئامادەنەبوون دژی ئەم حكومەت و سیستمی حكومڕانییە بوەستنەوە و بۆ باشكردنی ژیان و گوزەرانیان داوای مافی رەوای خۆیان بكەن، بەڵام ئێستا دۆخەكە بە ھۆی دژواری و سەختی ژیانەوە بە جۆرێك گۆڕاوە خەڵكی بەڕێزی پارێزگای«دھۆك» ی «بێ دەنگ و رازی» لە رابردوو ئێستا ئامادەن بێنە سەر شەقامەكان و بە دەنگێكی بەرز دژی ئەو نادادی و رەوشە دژوارە بووەستنەوە و داوای باشكردنی ژیان و گوزەرانیان بكەن، ئەمە سەردەمێكی نوێی ناڕەزایەتی و زەنگێكی ئاگاداركردنەوەیەو پێویستە حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەوە تێبگات ژیانی خەڵك و دۆخەكە گەیشتووەتە ئاستێك و بەجۆرێك دژوار بووە ھێمن ترین و بێوەیترین دانیشتوانی ھەرێم توانای دان بەخۆدا گرتنیان نەماوەو قەیران و گیرفان بەتاڵی تینی بۆ ھێناون و ناتوانن لەمە زیاتر دانبەخۆیاندا بگرن،
لەم كاتەدا لە بری ئەوەی دامەزراوەكانی حكومەت بەرەنگاری ئەو دەنگە نوێیە ببنەوەو دەستگیریان بكەن كە داوای سادەترین مافی خۆیان دەكەن، رێگە دروستەكە ئەوەیە وەك وەڵام دانەوەیەك بۆ قۆناغەكە حكومەت دەست بخاتە سەر برینەكەو تا كارلەكار نەترازاوە فریای خۆی بكەوێت و ھەنگاوی كرداری پێویست بنێت بۆ باشكردنی باری ژیانی خەڵك ،
خۆپیشاندان و ناڕەزایی ھاوڵاتیانی دھۆك و دەڤەری بادینان پێویستی بەوەیە خوێندنەوەی زیاتری بۆ بكرێت گەر ھەستێكی بەرپرسیارێتی مابێت ھەق وایە بەرپرسانی ئەم حكومەتە راچەڵەكێنێت و باشتر لە رابردوو بیرێك لە سیستمی بەڕێوەبردنی ھەرێمی كوردستان بكرێتەوە ، روون و ئاشكرایە لە رابردوودا خەڵكی كوردستان زۆر دانیان بەخۆیاندا گرتووەو لەسەر حسابی سك ھەڵگوشین ساڵانێكی سەخت و دژواریان بەڕێكردووە بەڵام وادەردەكەوێت جامەكە پڕ بوبێت و پێویستی بەگرتنەوەی ئاوەكە ھەبێت، ھیچ نەبێت تا ئەو كاتەی خەڵك كەمێك ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە،
بەم دواییە كە ناڕەزایەتی و دووبارە دەنگی خەڵكی برسی و گیرفان خاڵی لە شەقامەكان دەبیسترێت باشترین و گونجاوترین بژاردە لەبەردەم حكومەت و بەرپرسانی ھەرێم بیستنی ئەو دەنگە و ھەنگاونانی خێرایە بۆ باشكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك، ھەرچەندە خەڵكیش لەوە تێدەگات بەھۆی ئەو دۆخە داراییە نوێیەی رووبەڕووی ھەرێم بووەتەوە رەنگە توانای حكومەت لەو ئاستەدا نەبێت ھەنگاوی گەرە بنێت داوای ھاوڵاتیان و خەڵكە ناڕازییەكەی ئێستا زۆر سادە و ساكارەو تەنیا داوای موچە و كەمێك سوككردنی ئەو بارە قورسەدەكەن كە بەرۆكی ژیانیانی گرتووە و ژیانی لێ تاڵ كردوون، گرنگە حكومەت بە لەبەرچاوگرتنی ژیانی خەڵك ئەو مەودایە كەم بكاتەوە كە لەنێوان خۆی و خەڵكدا دروست بووە، لە رابردوودا زۆربەی ناڕەزایەتییەكان بەتایبەت لە زۆنی «زەرد» بە زەبری فشار و ھێز كۆتایی پێ ھێنراوە، لەمەودوا حكومەت و بەرپرسانی ئەم ھەرێمە گرنگە لەوە تێبگەن لەبری بەكارھێنانی ھێز و دەستگیر كردن و چاو سوركردنەوە پەنا بۆ رێگریەكی تر بەرن، رێگەی لەبەرچاوگرتنی داواكاری خەڵك و باشكردنی ژیانیان ، ئەمە وادەكات خەڵك ھەست بەوە بكات حكومەتێك ھەیە بەرپرسە لە باشكردنی ژیانی ئەوان و كار بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان دەكات ئەو كات جۆرێك لە متمانەش دەگەڕێتەوەو ئەو درزەی گەورەیەی كە بێ متمانەیی لەنێوان خەڵك و حكومەت دروستی كردووە كەمتر و كاڵتر دەبێتەوە، ئەگەر بمانەوێت تا رادەیەك كێشەكان گەورەتر نەبن و خەڵك ھەموو رۆژێك نەیەتە سەرشەقامەكان و لەداخی گیرفان بە تاڵیدا بەرد بارانی دەمودەزگاكانی دەوڵەت نەكەن دەبێت لەمەودوا حكومەت گوێیەكی ھەبێت بۆ بیستن و دەست و قاچێكی ھەبێت بۆ جێبەجێكردنی داواو داخوازی خەڵكی كوردستان,
ئەو نیگەرانی و ناڕەزایەتییەی كە بەم دواییە ھاتووەتە ئاراوە لەبری ئەوەی حكومەت پێی سەغڵەت بێت و ھەنگاوی دژ بھاوێت ھەق وایە بكرێتە دەرفەتی بەخۆدا چونەوەو چارەسەركردنی كەلێن و كەموكەرتیەكانی حكومڕانی و باشكردنی ژیانی خەڵكی كوردستان.
مەریوان عەبدوڵڵا
PUKmedia تایبەت
لاهور شێخ جهنگی بۆ مووچه و بودجه لهبهغدایه
سەرۆك كۆماری پێشووی كۆریای باشوور بە تاوانی گەندەڵی دارایی سزای دوو ساڵ زیندانی درا
دوا ئارامگای شەهاب عوسمان پێشمەرگەی دێرین و نوسەرو راگەیاندنكارو پەیامنێرمان
دوای شێواندنی ئارامگهی محهمهدی ماملێ پاكدهكرێتهوه
چین.. شارێك لهسههۆڵ دروستدهكرێت
تویتەر هەژماری ترەمپ دادەخات
لەئاڵۆزییەكانی واشنتۆندا 4 كەس كوژران
سەدەیەك بەسەر دامەزراندنی سوپای عیراق تێپدەپەرێت
وهرن تهگبیری ئهم بارودۆخه سیاسی و ئابوریه بكهن.....!
پهیڕهو كردنی سیاسهتی فرهچهشنی ئابوری..
حكومهت و سهروپێ!
لاهور شێخ جهنگی: خهمی له پێشینهمان بژێوی هاووڵاتیانه
یهكێتی دهیهوێت رۆڵی سهرهكی بگێڕێت لهچارهسهركردنی قهیرانهكان
سهرۆكایهتی یهكێتی پرسهنامهیهك ئاڕاستهی رهھبهر سهید برایم دهكات
بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرپەرشتی وۆرک شۆپی ئۆنڵاینی رێکخراوی ئەکادیمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA Academy )کرد
بەسەر...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
دوێنێ ئێوارە بەرواری ١٤ی كانوونی دووەمی ٢٠٢١، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بەشێك لە وەزیرەكانی (وەزیری : تەندروستی ئۆلیڤیە ڤێران،...