riklam

ئـەمـڕۆ لــە مێژوودا

جیهان 09:00 AM - 2020-05-20
.

.

20مایو

رووداوەكان:

1293: زەمینلەرزەیەكی گەورە لە نزیك (نارا) كە بووە هۆی سوتانی ژمارەیەكی زۆر خانوو لەوانە (كینچو – جی) و وەفاتی زیاتر لە 20 هەزار كەس.

1293: مەلیكی شانشینی قشتالە سانشۆی چوارەم ( قوتابخانەی توێژینەوە گشتیەكان لە قەڵا)ی بیناتنا كە ئێستا  بووە بە دیارترینی زانكۆكانی ئیسپانیا.

1498: دەریاوانی بورتوگالی (فاسكۆ دی گاما) گەشتە (كوجیكودە) لە هیند.

1622: ئینكیشاریەكان سوڵتان عوسمانی دووەمیان كوشت، كە ئەوەش بووە هۆی گەڕانەوەی سوڵتانی پێشوو مستەفای یەكەم بۆ سەر عەرشی دەوڵەتی عوسمانی.

1639: پاش جەنگی چاڵدێران رێكەوتننامەی زەهاو لە نێوان ئێران و عوسمانیەكان بەسترا.

1873: لیفی شتراوس بەرائەتی داهێنانی بەدەستهێنا لە پانتۆڵی جێنزی شین بە قۆپچەی زیوین.

1902: سەربەخۆیی كۆبا لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و راگەیاندنی كۆماریی تێیدا.

1919: راپەڕینی كورد دژی ئینگلیز بە رابەرایەتی شێخ مەحمود.

1920: دامەزراندنی یانەی سەركەتن لە لایەن كوردە نیشتەجێبووەكانی شاری بەغداد.

1923: هێزەكانی سوپای بەریتانیا ئەشكەوتی (جاسەنە)یان داگیركرد كە بارەگای سەرەكی شێخ مەحموود بوو كە كەوتۆتە شاخەكانی سورداش.

1924: هیزەكانی سوپای بەریتانیا دڕندانە بەیاننامەیەكیان بەسەر كوردستاندا تایبەت بە سلێمانی بڵاوكردەوە بۆ بۆردومانكردن.

1927: شاشنینی یەكگرتوو دانینا بە سەربەخۆیی مەلیك عوبدولعەزیزی كوڕی سعود لەسەر هەردوو شانشینی نەجد و حیجاز و ئەوەش بە پێی پەیماننامەی جددە.

1930: دامەزراندنی یانەی( سەركەوتن ).

1934: مۆركردنی پەیماننامەی تائیفی راگەیەنراو بە كۆتایی جەنگی نێوان یەمەن و سعودیە.

1948: ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری ئاگربەستیدا لە فەلەستین و دانانی كۆنت (فولك برنادوت) بە نێوانگیریی.

1963: هەڵبژاردنی (ئەحمەد سوكارنو) بە سەرۆكی ئەندونیسیا بە درێژایی ژیان.

1996: رێكەوتنی نەتەوە یەكگرتووەكان و عیراق بە جێبەجێكردنی بڕیاری 986، بەو پێیە عیراق بایی 2 ملیار دۆلار نەوت بفرۆشێت و بدرێت بە دەرمان و خواردن لە شەش مانگدا، كە ناسرابوو بە رێكەوتننامەی (نەوت بەرامبەر بە خۆراك).

2000: لیژنەی باڵای تەنسیق لە شارۆچكەی كۆیە (52) هەمین كۆبوونەوەی خۆی سازدا.

2000: ئاژانسی دەنگوباسی عیراق رایگەیاند كە كەرتی پترۆڵی عیراق رۆژانە بە پێی بەرنامەی 986 بڕی 2 ملیۆن بەرمیل پترۆڵ دەنێرێتە دەرەوە.

2002: سەربەخۆیی تەیموری خۆرهەڵات لە ئەندونیسیا.

2004: دادگای ئیسرائیلی ئیدانەی (مەروان بەرغوسی) كرد بە تێوەگلانی لە كوشتنی 5 ئیسرائیلیدا.

2005: سەرەك وەزیرانی عیراق ( ئیبراهیم جەعفەری) ئەمینداری گشتی پارتی دەعوەی شیعەی عیراقی سەردانی توركیای  كرد، بە كردنەوەی پەیوەندی نێوان عیراق و توركیا و كردنەوەی دۆسیەكانی هاوبەشیان لە بارەی كورد و پارێزگای كەركوك.

2006: راگەیاندنی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی كە 38 وەزیر لە پێكهاتەكانی گەلی عیراق تیایدا بەشدار بوو بە تایبەتی گەلی كورد.

2007: یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیلی روماریۆ گۆڵی هەزارەمی خۆیی تۆماركرد لە یاریگاكاندا.

2008: دوای شەش مانگ داخستنی پردی ئازادی لە موسڵ كرایەوە

2009: ئەمیری دەولەچتی كوێت شێخ سوباح ئەحمەد سوباح ، شێخ محەمەد سوباحی راسپارد بە دروستكردنی حكومەتی نوی و ئەوەش بۆ جاری شەشەم لە ماوەی سی ساڵدا.

526: زەمینلەرزە لە سوریا و ئەنتاكیە كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 300000 كەس.

 

لەدایكبوون:

1799: ئونوریە دی بلزاك، ئەدیبی فەرەنسی.

1806: جون ستیوارت میل، فەیلەسوف و ئابوریناسی ئینگلیزی.

1822: فریدریك باسی، ئابوریناسی فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1901ز.

1830: هیكتۆر مالو، نوسەری فەرەنسی.

1860: ئیدوارد بوخنەر، زانای كیمیای ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1907ز.

1882: سیگرید ئوندست، ژنە ئەدیبی نەرویجی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1928ز.

1883: مەلیك فەیسەڵی یەكەم، مەلیكی عیراق.

1910: ئەمینە سەعید، ژنە نوسەری میسری.

1915: موشیە دایان، عەسكەرتار و سیاسەتمەداری ئیسرائیلی.

1929: ئەحمەد حەمدی، ئەندازیار و عەسكەرتاری سعودی.

1935: خوزیە موخیكا، سەرەك وەزیرانی ئۆرۆگوای.

1945: محەمەد المفرح، ئەكتەری سعودی.

1946: شیر، ژنە گۆرانیبێژ و ئەكتەری ئەمریكی.

1952: فادیم زهوك، دادوەری تۆپی پێی بیلاروسی.

1952: رۆجیە میلا، یاریزانی تۆپی پێی كامیرۆنی.

1961: كلیف ئەلین، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئینگلیزی.

1965: عەلی حەمیدە، گۆرانیبێژی میسری.

1968: تیموسی ئولیفانت، ئەكتەری ئەمریكی.

1977: لیو فرانكو، یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی.

1977: فاتمە شوروقی، ژنە ئەكتەری قەتەری.

1981: ئیكەر كاسیاس، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.

1982: بیتەر چیك، گۆڵچی تۆپی پێی چیكی.

 

وەفات:

685: ئیگفریس، مەلیكی نورسمبریا.

973: ئەبو عەلای مەعری، شاعیری عەرەبی.

1506: كریستۆفەر كۆڵۆمبس، گەشتیار و دۆزەرەوەی ئیتالی.

1622: سوڵتان عوسمانی دووەم، سوڵتانی عوسمانی.

1648: مەلیك فوادیسوافی چوارەم، مەلیكی پۆڵەندە.

1896: كلارا شومان، ژنە مۆسیقاری ئەڵمانی.

1940: فرنەر فون هایدنستام، نوسەری سویدی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1916ز.

1947: فیلیپ ئەنتۆن لینارد، زانای فیزیای ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1905ز.

1983: میمی شەكیب، ژنە ئەكتەری میسری.

1989: جون هیكس، ئابوریناسی ئینگلیزی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە زانستە ئابووریەكان لە ساڵی 1972ز.

2000: مالیك سیلی، یاریزانی تۆپی پێی ئەمریكی.

2002: شێخ موبارەك حەمەد سوباح، وەزیری كوێتی.

2006: سەنا یونس، ژنە ئەكتەری میسری.

2009: هلن خال، ژنە نیگاركێشی لوبنانی.

2011: راندی سافاج، زۆرانبازی ئەمریكی.

2012: عەبدولباست مەقرەحی، كەسایەتی لیبی تۆمەتبار بە دۆسیەی لۆكەربی.

 

جەژن و بۆنەكان:

رۆژی نیشتمانی لە كامیرۆن.

رۆژی نیشتمانی لە تەیموری خۆرهەڵات.

رۆژی (ئاڵای پێوەر)ی جیهانی.

 

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket