riklam

بەوێنە.. فراكسیۆنی یەكێتیی كەسوكاری شەهیدان بەسەردەكاتەوە

کوردستان 12:35 AM - 2020-05-20
.

.

ئەمڕۆ وەفدێكی فراكسیۆنی یەكێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كەسوكارو خانەوادەی شەهیدانی رووداوە تیرۆرستیەكانی هەفتەی رابردووی خانەقینیان بەسەر كردەوە.

 

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: سەردانەكەمان بۆ هاوخەمی  خانەوادەو كەسوكاری شەهیدان و گوێگرتن بوو لە داواو خواستەكانیان.

 

رونیشكردەوە: بەداخەوە لەماوەی هەفتەی رابردوودا  چەكدارە تیرۆرستەكان پەلاماری چەند گوندێكی سنورەكەیان دابوو، كە بەو هۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی بێتاوان شەهیدبوون، كە ئەمە چەندین جارە بەو شێوەیە پەلاماری گوندە كوردنشینەكانی ناوچەكە دەدرێن.

 

باسی لەوەشكرد: وەك فراكسیۆنی یەكێـتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەهەوڵداین بۆ ئەوەی دۆخی ئەمنی ناوچەكە ئارام بكەینەوە، هێزەكانی پێشمەرگەش رۆڵیان پێبدرێت لە پاراستنی ناوچەكەو هەنگاوەكانمان لەو بارەیەوە بەردەوامە.

 

PUKmedia سامان یاروەیس

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket