riklam

حکومەتی عیراق دەستکاری موچەی فەرمانبەرانی ناکات

عیراق 11:32 PM - 2020-05-19
.

.

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پێیوایە تەواوی ئەو پێشنیارانەی باس لە كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی عیراق دەكات، رەتدەكرێنەوە.

شێروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: دوای دروستبوونی قەیرانی كۆرۆناو دواتر دابەزینی نرخی نەوت،  عیراق روبەڕووی قەیرانی ئابوری بووەتەوە.

وتیشی:  پێشتر بۆ چارەسەركردنی موچەی فەرمانبەران، چەند پێشنیارێك خراوەتەڕوو، كە هەندێكیان باسیان لەكەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران كردوە.

رونیشكردەوە: تەواوی ئەو پێشنیارانە سەركەوتوو نەبوون و لایەنەكانی ناوپەرلەمان جەخت لە دەستكارینەكردنی موچەی فەرمانبەران كردوەتەوە.

باسی لەوەشكرد: بەبەرزبوونەوەی نرخی نەوت قورسایی ئەو قەیرانانە كەمدەبنەوە، بۆیە لەئێستادا بیر لەمیكانزمی گونجاوتر دەكرێتەوە.

 

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket