riklam

كێ لە پشت خوپێشاندانەكی دهوكە

بیروڕا 11:32 PM - 2020-05-19
.

.

 لە دیدارە رۆژنامەوانییەكەی پارێزگاری دهوك لەگەل چەند كەنالێكی تەلفزینونی بە یٔاشكراو و بەروونی تومەتباری ( یٔەگەر بەكارهێنانی وشەی تومەت لێرەدا ورد بێت) چەندین حزب و لایەن وكەسایەتی كرد بە تایبەتی ( یەكێتی، یەگرتوو، گوڕان و پەكەكە...هتد ) تەنانەت ناوی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لاهور شێخ جەنگی هێنا. لێرەدا من نازانم ماموستایان و فەرمانبەرانی دهوك كاری تیروریستیان كردوە یان دروشمی ( الشعب یرید اسقاگ النڤام) بەرزكرتەوە یان خیانەتی عوزمایان كردووە تاكو تومەتباری لایەنەكان بكرێت! پارێزگاری دهۆك خودی تومەتەكەی روون نەكردەوە چییە ؟ یٔایا تومەتەكە خودی خوپێشاندانەكەیە كە مافیكی دستوریە و لە چەندین 

مادەی دستوری رێكخراوە ؟ یٔەگەر رادەربرین یٔەوند كارێكی تێكدەرانەیە یٔەی بۆ كاتی خوپێشاندانەكانی بەغداو باشوری عیراق، لە هەرێم پێشتگیری بۆ یٔەو خۆپێشاندانانە رادەگەیەنرا؟ یٔایا یٔێمە یٔەوندە دیموكراسین كە دوورە لە نێو مالمان؟ بەرلەهەموو شتێك پێویستە پرسیاری یٔەوە بكەین یٔایا خوپێشاندانەكان رەوابوون یان نا؟ یٔەگەر نارەوان یٔینجا پرسیاری یٔەوە بكەین كێ لە پشت خۆپێشاندانەكانن؟ یٔەگەر خوپێشاندانەكان لە لایەن مامۆستایان و فەرمانبەران بێت و تەنها داوای موچەی خۆیان بكەن یٔەو كات حكومەت دەبێت هەوڵی چارەسەركردنی یٔەو كێشەیە بدات نەك شماعەی لایەنەكان بدوزێتەوەو هەلەكانی پێوە هەلواسی . پێویستە یٔەوەش بلێین كە هەر لایەنەك یٔەم جۆرە خوپێشاندانەی رێكخستبیت مایەی دەست خوشییە، بگرە پێوێستە پرسیار لەو حزبانە بكرێت كە بۆچی بەشداری خۆپێشاندانەكەیان نەكردووە؟ لە خوپێشاندانەكانی پارێزگای سلێمانی چەندین یٔەندام و كادری چەندین حزب و لایەنی تێدابوو بەیەكیتی و پارتیشەوە بەڵام یٔەوە مانای یٔەوە ناگەینێت گە یٔەوان یٔەو خوپێشاندانانەی رێكخستووە. تۆمەت بەخشینەوە لە بارودەخێكی یٔاوادا خودزینەوەیە لە بەرپرسیارەتی و لە دۆزینەوەی چارەسەرو راكردنە بۆ پێشەوەو خزمەتی بارودوخە ناكات، بەڵكو قوڵتری دەكاتەوە، باشتر وابوو كە پێكەوە هەوڵبدرێت چارەسەر بدوزرێتەوەو هەمو هەوڵێك بدرێت بۆ یەكخستنەوەی نێو ماڵی كوردستانیی و دوركەوتنەوە لەو زنجیرە دوورو درێژەی لێداوان و بەیاننامە یٔاگریانانەی دژ بە یەكتر، لە كاتێكدا كە سایكۆلۆژیەتی خەڵك زور ماندوەو بەهۆی یٔەم پەتایە كە بارودوخەكە روژ بەروژ یٔالوزتردەكات. خوپێشاندانەكەی دهۆك تاكە روودا نەبوو كە بەم دوایانە لە هەرێمی كورستان رویدابێت، دیاردەیەكی دیكەی مەترسیدار خەریكە زیاتر پەرەدەستێنێت یٔەویش زیاد بوونی رێژەی خوكوشتن كە یٔەم جارە خوبگوژەكان بابەتی خوسوتاندن وشەرف و ژنان نەبون بەلكو كومەلێك گەنج كە بەشێكیان تازە چوبونە نێو ژیان هاوسەرگەری هیچ گومانی تێدا نیە كە بارودوخی سەختی ژیان هوی سەرەكی یٔەم زیاد بونەیە. لە پوستێكی كورتكراوەم سەراتای بڵاوبونەوەی یٔەو پەتایە لە 15/3 /2020 لە یٔەكاونتی خوم یٔاماژەم بەوە كرد كە پلانی روبەروبونەوەی ڤایروسی كۆرۆنا دەبێت لایەنی مروڤایەتی لەخۆبگرێت و لە 25/3/2020 وتارێكم نوسی بەناونیشانی جیهان دوای كۆرۆنا لە لەژمارەیەك رۆژنامەو میدیای كوردستان بڵاوكرایەوە، لەیەكێك لە خالەكان یٔاماژەم بەوەدا كە گەورەترین گورانكاری بە هۆی یٔەم ڤایروسە لایەنەی كۆمەڵایەتی دەبێت. شێوازی ژیان و داب و نەریتمان و زۆر شتی دیكەی كۆمەڵایەتیمان دەگۆڕێت. برانكو میلانوڤیچ ( Branko Milanovic ) لە 19/3/2020 لە گوڤاری كاروباری دەرەوەی بەناوبانگی یٔەمریكی (Foreign Affairs ) مقالەكی بلاوكردەوە لەژێر ناونیشانی مەترسی گەورەی یٔەم پەتایە دارمانی كومەلایەتیی ( The Real Panadamic Danger is Social Collapse ) یٔاماژە بەو كەسانە دەكات كە بەهوی كوروناڤایروس كارەكانیان لەدەست دەدەن یان موچە وەرناگرن بویە ناتاوانن خەرجیەكانیان بدەن وخویان بەرێوەببەن و روبەروی بەركەوتەی گەورە دەبن و وبەشێكیان لەوانەیە لە خانوەكانیان دەربكرێن و روبەروی قەیرانی خەرجی ببن، یٔەو جۆرە كەسانە كە بەبێ یٔیشوكار و بە توڕەیی وبەنایٔومێدی پشتیان لێدەكرێت، لەوانەیە زۆر بەیٔاسانی هەڵكوتنە سەر یٔەوانەی بارودوخیان لەوان باشترەو یٔەگەر ژمارەی یٔەوانە رووی لە زیادبون كرد، دیاردەكانی راكردن لە زیندانی وەك یٔەوەی لە یٔیتاڵیا روویدا و دیاردەی تاڵان یٔەوەی پاش رەشەبای نیویٔۆرلیانز لە 2005 رویدا یٔەم كارانە دەبێت كارێكی یٔاسای زوو زوو دەیبینین، لێرە دەمەوێ یٔاماژە بە خالێكی زور گرنگی یٔەم وتارە بكەم یٔەویش یٔەگەر حكومەتەكان بۆ رووبەرووبونەوەی یٔەم دیاردانە روو لە بەكارهێنانی هێزو چارەسەری یٔەمنی بكەنەوە یٔەو كات كومەلگا روو لە دارمان دەكات . دەگەرێمەوە بو یٔەو دو دیارەدەیەی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبوایە لە دیاردەی خوكوشتنی گەنجان لێكولینەوەی زانستی بكردایەو هەوڵبدات چارەسەری گونجاوی بۆ بدوزێتەوە بەڵام بەداخەوە بەتەواوی پشت گوێخرا، لە خوپێشاندانەكەی شاری دهۆك كە یٔەگەر هەیە لەهەموو شارەكانی كوردستان سەرهەڵبدات بەتایبەتی كە بارودوخی یٔابوری هاولاتیان یەكجار خراپە و حكومەت هەمیشە دوادەكەوێت لە دابەشكردنی شایستە دارایەكان، دیسان دەزگا یٔەمنیەكان پەنایان یۆ رێكارە یٔەمنیەكان بردو ژمارەیەكی زۆر هاولاتیانیانیان دەستگیركرد، یٔەمە جگە لە تومەتباركردنی یٔەو لایەن و كەسایەتیانەی لە سەرەتاوە باسمان كردن. بێگومان یٔەمە كورتبینەیەكی زۆرە، چونكە یٔەم رێكارانە نەك كێشەكان چارەسەر ناكات بەڵكو قەیرانەكە یٔالوزتر و قوڵتر دەكاتەوە بەتایبەتی كە بابەتی خوپێشاندانەكە زۆر رەوایە و داواكاریەكان زور سادەو رەوان، رێگرتن لە دەربرینی راوبۆچوون لە بارودوخێكی وا هەستیارهەست بە نادادپەروەری و ستەمكاریی دروست دەكات كە دەبێتە هوی توندرەویی. توندرەویش زۆر لە تیرۆر مەترسیدارترەو بەرهەمهێنەریشیەتی. بۆ پشتراستكردنەوەی یٔەو بوچونەم بەبیرتان دەهێنمەوە روداوی هێرش كردنە سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر لە لایەن 3 گەنج بە نەعل و بێ چەك چەند سال لەمەوبەر. لێرەدا پێویستە حكومەتی هەرێم  دوو جۆر بەرنامەی هەبێت یەكەمیان هەرچی زووە خەلك یٔازاد بكات بەتایبەتی گیراوانی سیاسی و هەوڵبدات هەرچونێك بێت موچەی مانگی چوار بەتەواوی دابین بكات و چارەسەری یەكجاری بۆ كێشەی موچە بدوزێتەوە. خاڵی دوەم دەبێت پلانی درێژخایەنی هەبێت و هەوڵبدات یٔەوندە پشت بە نەوت نەبەستێت و داهاتی خۆی زیادبكات نەك بەزیادكردنی باج و رەسم بەڵكو داهاتی كشتوكاڵ و گەشتوگوزارو پیشەسازیی و تێراخو ( اكتفا‌و ژاتی ) بەدەست بێنیت، حكوم یان بەرێوەبردن یٔەوە نییە هەر نەوت دەربهێنی و داهاتەكەی دابەش بكەیت و بیخۆیت، چونكە پشتبەستن بە تەنها یەك سەرچاوە داهات مەترسی گەوری هەیە لەبەر یٔالوگۆڕی نرخەكەی لە بازارەكانی جیهاندا . بۆیە یٔامانجی سەرەكی حكومەت و پلانی یٔابوری دەبێت پاراستنی كومەلگاكەمان لە دارمان و پارستنی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان وگەیاندنی یٔەم كۆمەڵگایە بۆ كەناری یٔارام بەتایبەت لەم بارودۆخە سەختە دا. 

قەیرانی كورونا گەورەترین قەیرانە لەداوای هەردو جەنگی جیهانیی روبەرووی جیهان بویتەوە. یٔەوەی مایەی مەترسیە كە بەركەوتوەكانی لە یٔایندە زۆر گەورەتر دەبن بۆنمونە جەنگی جیهان یەكەم لە ساڵی 1914 دەستی پێكرد و لە ساڵی 1918 كوتایهات بەڵام قەیرانە مەزنەكە ((Great Depression)) دووای 11 سال واتە لە سالی 1929 دەستی پێكرد. یٔایندە تاریكترە ویٔاسوی چاكبونەوەی یەكجاری دورە، بۆیە حكومەت دەبێت باشتر خویان یٔامادەبكەن و لەبری تومەت بەخشینەوە با هەوڵبدات بە هاوكاری هەمو لایەنەكان چارەسەری كێشەكان بكەن 

. یٔەوەی پێم سەیر بو پەیامنێری كوردستان تیڤی كە تەلفزیۆنێكی حزبییەو ( زمان حالی پارتی دیمكراتی كوردستانە ) بە پارێزگاری دهوكی دەگوت وتەكانت حزباتی زوری پێوە دیارە ! واتە پەیامنێری میدیای حزبیی بەسەرسوڕمانەوە دەیڕوانییە لێدوانەكانی پارێزگاری دهۆك.

 

PUKmedia پارێزەر سەردار هەركی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket