riklam

دادگای دەستوری ئەڵمانیا پشتگیری لەسكاڵای رۆژنامەنووسان دەكات

جیهان 10:02 PM - 2020-05-19
.

.

دادگای دەستوری ئەڵمانیا بڕیارێكی لەبەرژەوەندی ژمارەیەك رۆژنامەنوس وڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور دەركردو پێیوایە چاودێرتیكردن و سیخوڕی بەسەر ڕۆژنامەنوسانەوە لەلایەن هەواڵگری ئەڵمانیاوە پێشلكاری مافەكانی مرۆڤە.

دادگای  باڵای دەستوری ئەڵمانیا ئەمڕۆ سێ شەممە  19ی ئایاری 2020 دانیپیانا هەموو ئەو چاودێریانەی هەواڵگری ئەڵمانیا كردویەتیە سەر ڕۆژنامەنوسان لەدەرەوە پێشێلكاری بووە لەمافەكانی مرۆڤداو لەسەر ئەو بنەمایە دادگای دەستوری ئەو سكاڵایەی قبوڵكرد كەژمارەیەك لەڕۆژنامەنوسانی بیانی لەسەر هەواڵگری ئەڵمانیا تۆماریانكردبوو ئەو چاودێریەشیان بەزیانێكی گەورە بۆ ئازادی ڕۆژنامەنوسی ناوبردووە.

ئەم داوایە لەلایەن ڕێكخراوی ڕۆژنامەنوسانی بێسنورو شەش ڕۆژنامەنوس و پارێزەرێكی یاسایی پێشكەش بەدادگای دەستوری ئەڵمانیاكرا لەداواكەدا هاتبوو چاودێری چالاكیە جیهانیەكان لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە لەلایەن هەواڵگری دەرەوەBND  كارێكی نادەستورییە.

هەواڵگری ئەڵمانیا كە 6 هەزارو پێج سەد كەس كاری تیدەكات بەپێی دەستوری ئەڵمانیا ساڵی 2017 دەسەلاتەكانی دیاریكراوەو لە ئێستەشدا پەرلەمانی ئەڵمانی لەهەوڵی هەمواركردنەوەی ئەو یاسایەدایەو بڕیاریشە لانی كەم تا كۆتایی ساڵی 2021 تەواو بكرێت.

بەپێی ئەو داوایە ڕۆژنامەنوسان زۆر نیگەران بوون چونكە زۆرێك لە ڕۆژنامەنوسان بەهۆی ئەو چاودێریەوە بواری كاركردنیان بەرتەسك بۆتەوەو ناتوانن لەكۆمپانیا نێودەوڵەتیەكاندا لەژێر چاودێریا كار بكەن.

لەدوای قبوڵكردنی ئەو سكاڵایە لەلایەن دادگای باڵای دەستوری ئەڵمانیاوە هەواڵگری ئەڵمانیا ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

سەرچاوە/ كەناڵی ZDF

85.jpg

86.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket