riklam

لاهور شێخ جەنگی پەیامێك بۆ سەرۆك مام جەلال دەنووسێت

ی.ن.ک‌‌ 09:48 PM - 2020-05-19
.

.

ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی سەردانی ئارامگەی هەریەك لە سەرۆك مام جەلال و رەوانشاد نەوشیروان  مستەفای كرد و چەپكە گوڵی رێز و وەفای لەسەر ئارامگەكەی دانا.

هاوكات لاهور شێخ جەنگی  هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كاتی سەردانەكەی بۆ ئارامگەی سەرۆك مام جەلال پەیامێكی بۆ نووسی كە ئەمە دەقەكەیەتی...

مامە گیان سڵاوت لێبێت

ئەمڕۆ لەگەڵ هەندێك لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی هاتین بۆ خزمەت جەنابتان، دیارە پێش ئەوەی بێین بۆ لای جەنابت سەردانی مەزاری كاك نەوشیروانمان كرد.

دەمەوێت دڵنیابیت كە یەكێتییەكەت لە ئێستادا خەریكی خۆڕێكخستنەوەیە وە هەموومان رێبازەكەی جەنابتمان گرتۆتەبەر لە پێناو خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

ئاسان نابێت، رێگایەكی سەختمان لەبەردەمە، بەڵام جەنابت وات فێركردوین كە هەرگیز لەبەرپرسیاریەتی نەترسین و شان بدەینە بەر ئەركی قورس، ئێمەش هەر وامان كردووە.

بەڵێنت پێدەدەم كە بەردەوام بین لە خەبات بۆ وەدیهێنانی هەموو ئاواتەكانت لە پێناو ئاشتی و ئاوەدانی و خزمەتی كۆمەڵاتی خەڵكی كوردستان.
بۆیە ئارام بنوو
لاهور

PUKmedia تایبەت

لاهور شێخ جەنگی سەردانی ئارامگەی سەرۆك مام جەلال دەكات

لاهور شێخ جەنگی سەردانی ئارامگەی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا دەكات

 

80.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket