riklam

بەشی بەدواداچوون‌و چاودێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی وەڵامی پارێزگاری دهۆك دەداتەوە

ی.ن.ک‌‌ 09:20 PM - 2020-05-19
.

.

بەشی بەدواداچوون‌و چاودێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا وەڵامی وتەكانی فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك دەداتەوە كە ‌ئەمە دەقەكەیەتی...

كەناڵە رەسمییەكانی راگەیاندنی پارتی دەقی كۆنگرەیەكی داخراوی پارێزگاری دهۆكیان  بڵاوكردەوە.

پارێزگار لە جیاتی وەڵامدانەوەیەكی دەستبەجێ و قەناعەتپێكەر بۆ رەوشی بادینان و ماجەرای سەركوتكردنی داخوازی مامۆستایان و هاووڵاتیانی مەدەنی، بەڕاست و چەپدا تۆمەتی سیاسیی بەشییەوە. بەشی زۆری تۆمەتەكانی رووی لە سەركردایەتی یەكێتی و بەتایبەتیش هەڤاڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆك بوو.

هەموو كەس تێدەگا ئەم تۆنی قسەكردنە تۆنی رەوتێكە لە ناو پارتی كە حەز بە ئاشتی نێوماڵی كوردی و پەیوەندی ئاسایی نێوان هێزەكانی كوردستان ناكات و دەیەوێت هەر دەستپێشخەریییەكی پارتی بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ یەكێتی لەبار ببات و هەمووان بگەرێنەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم.

 ئەمەش خوێندنەوەیەكی هەڵەیە، چونكە هەموو خەڵكی كوردستان دەزانن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە لەسەنگەری داخوازی و پێویستی جەماوەرەوە بەشدارە لە حكومڕانی كوردستان و خۆی لە شاندانەبەر ئەركی خزمەت و بەرپرسیارێتی نەدزیوەتەوە نادزێتەوە، باوەڕی نەگۆڕیشی بە یەك ئاراستەی كوردستانی و دیموكراسی هەیە كە وەڵامدەرەوەی داخوازی رەوا و ئاشتیخوازانەی جەماوەری گەلی كوردستان بێت.

 خەڵك دەزانێ یەكێتی وەك نەریتی رەوتی كاری چەندین ساڵەی لە روانگەی دەربەستی سیاسییەوە وەكو باوەڕی بە پاشقول گرتن نییە، قەتیش دۆخی داخرانی ئیدارە و فەرمانڕەوایی لە بادینان نەسەلماندووە و بەشێوازێكی دروستی شایانی گەلەكەمانی نەزانیووە رەنگە لەبەر ئەوەش و بۆ تێكنەدانی هیوای ئاقڵمەندان و پەرۆشانی گەلەكەمان بە گفتوگۆی نێوان و بە چارەسەری كێشەكانی  گوزەران و ژیانی هاووڵاتیان  كە لای هەموو هێزێكی سەنگین ئەولەویەتە، جوابی راگەیاندنی پارتی و پارێزگارەكەیان نەداوەتەوە.

تۆمەتی ئەوەی هەرحزبێك لەناو جەماوەر و بۆ جەماوەر بێت شانازییە، نەك شەرمەزاری. كاتی خۆی لەئەدەبیاتی یەكێتی دا بەمە دەگوترا:

شرف لاندعيه وتهمة لا ننفيه


بەشی بەدواداچوون‌و چاودێری

PUKmedia دەزگای میدیایی بادینان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket