riklam

10 حاڵەتی دیكەی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركران

کوردستان 09:03 PM - 2020-05-19
.

.

10 توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركران  كە یەكێكیان لە هەولێرە و نۆ توشبووەكەی دیكە لە سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، 10 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان دەستنیشانكران، یەكێكیان پیاوێكی تەمەن 44 ساڵ تووشبووی نوێ یە و نیشانەكانی نەخۆشی هەیە و دانیشتووی گەڕەكی قەتەوی شاری هەولێرە.

راشیگەیاند: نۆ تووشبووەكەی تر لە پارێزگای سلێمانی كە چواریان ئافرەتن تەمەن 53، 52، 29، 24 ساڵ و چواریان پیاون تەمەن 53، 36، 34، 30ساڵ و كچێكی گەنجی تەمەن 15ساڵ هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین، هەشت لەوان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەكێكیان تووشبووی نوێ یە و نیشانەكانی نەخۆشی هەیە.

PUKmedia وەزارەتی تەندروستی هەرێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket