riklam

عیراق.. 57 حاڵەتی دیكەی توشبوون بەكۆرۆنا تۆماردەكرێت

عیراق 08:55 PM - 2020-05-19
.

.

ئەمڕۆ سێ شەممە 19 ی ئایاری 2020 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق 57 حاڵەتی نوێی دیكەی توشبوون بەڤایرۆی كۆرۆنای راگەیاند.

لە راگەیەنراوێكیدا كەوێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكردووە كە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لە سەرجەم تاقیگا تایبەتەكاندا پشكنین بۆ 4441 نموونە كراوە، بەوەش كۆی نموونە پشكنینكراوەكان گەیشتۆتە 157662 پشكنین.

لە ڕاگەیەنراوەكەشدا هاتووە، كە تاقیگاكانی سەر بەوەزارەتی تەندروستی 57 حاڵەتی نوێی توشبوون بەڤایرۆسەكەیان تۆماركردووە.

ئەوەش راگەیەنراوە كە 56 حاڵەتی چاكبوونەوە و 2 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراون.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا، نوێترین ئاماری ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرادەكات كە بەم شێوەیە بووە: كۆی ژمارەی توشبووان: 3611 حاڵەت، كۆی ژمارەی چاكبووەكان: 2366، كۆی ژمارەی خەوێنراوان: 1114، كۆی ژمارەی گیانلەدەستدان: 131

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket