riklam

دیالە.. چوار تیرۆریست كوژران

عیراق 08:50 PM - 2020-05-19
.

.

ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی بەرگری عیراق كوژرانی 4 تیرۆریست و خاپووركردنی چەند حەشارگەیەكی تیرۆریستانی راگەیاند.

لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، وەزارەتی بەرگری راشیگەیاندوە كە هێزێكی ئەمنیی هاوبەش پێكهاتوو لە فەرماندەیی كردە سەربازییەكانی دیالە و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و حەشدی شەعبی، بەپاڵپشتی فڕۆكەی جەنگی و سەرپەرشتی راستەوخۆی فەرماندەی كردە سەربازییەكان و بەڕێوەبەری هەواڵگری و دژە تیرۆری دیالە، پرۆسەیەكی ئەمنیی گەورە لەژێر ناونیشانی (تۆڵەی شەهیدان) لە ناوچەی سەعدیە ئەنجامدرا.

راگەیەنراوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كەلە ئاكامی پرۆسە سەربازییەكەدا، 4 تیرۆریست كوژراون و  4 حەشارگەی تیرۆریستان خاپوور كراون و 2 پشتوێنی خۆتەقاندنەوە و 2 ماتۆرسكیل تێكشكێنراون، دەستیشگیراوە بەسەر بڕێكی زۆری چەك وتەقەمەنیدا.

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket