riklam

توركیا.. یەكێتیی ئەوروپا رەخنە لە دوورخستنەوەی سەرۆك شارەوانییەكان دەگرێت

کوردستان 08:44 PM - 2020-05-19
.

.

زیاتر لە ساڵێكە توركیا هەڵمەتێكی فراوانیان بۆ دەستگیركردن و دوورخستنەوەی  سیاسەتمەدار و ئەندامانی حزبی گەلی دیموكراتی دەستپێكردووە، هاوكات یەكێتیی ئەوروپا  پێداگیریی دەكات كە پێویستە توركیا ئەو رێكارە یاساییانەی كە بەناوی جێبەجێكردنی یاسای تاوانكاریی و بەگژداچوونەوەی تیرۆرە پیادەی دەكات لەپێناو مەرامی سیاسیدا ئەنجامی نەدات.

یەكێتیی ئەوروپا لەبەرامبەر دوورخستنەوەی سەرۆك شارەوانییەكانی سەر بە پارتە بەرهەڵستكارەكان كە لە ساڵی رابردوەوە بەبیانووی بەگژداچوونەوەی تیرۆر توركیا ئەنجامیدەدا رەخنە لەو وڵاتە دەگرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 19 ی ئایاری 2020 جۆزیب بۆریل وتەبێژ بەناوی بەرپرسی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،جێبەجێ‌ كردنی بەرفراوانی ئەو یاسایانەی بەناوی یاسای تاوانكاریی و لەناوبردنی تیرۆرەوە ئەنجامدەدرێت، نابێت بۆ مەرامی سیاسیی بەكاربهێنرێت، چونكە ئەوە مەترسیدارەو دەبێتە مایەی بەرتەسكردنەوەی پیادەكردنی دیموكراتیەت لەناوخۆی وڵاتدا.

بۆریل جەختیش دەكاتەوە كە توركیا مافی خۆیەتی بەرەنگاری تیرۆر ببێتەوە، هاوكات دەبێت زامنی ئەوەش بكات كە لەژێر چەتری سەروەری یاسادا ئەو رێكارانە جێبەجێ بكرێت.

لە مانگی ئابی ساڵی 2019 ەوە 45 سەرۆك شارەوانی سەر بە حزبی گەلی دیموكرات لەكارەكانیان دوورخراونەتەوە،  وێرای ئەوەی لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی رابردوەوە كە لە 19 ی ئازاری ئەو ساڵەدا ئەنجامدرا، سەدان كەسانی سیاسیی و كاربەدەستانی هەڵبژێرراو و هەزارەها لە ئەندامانی حزبی گەلی دیموكرات بەتۆمەتی پەیوەندییان بە تیرۆرەوە دەستگیركراون.

PUKmedia  ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket