riklam

مووچەی مانگی ئایار بەبێ‌ پاشەكەوت دابەش دەكرێت

ئابوری 08:39 PM - 2020-05-19
.

.

ئەمڕۆ سێ شەممە 19 ی ئایاری 2020 مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی و ئابووری سەرۆك وەزیرانی عیراق دووپاتیكردەوە كە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار لە ئاكامی ئەو هەوڵانەوە بوو كە مستەفا كازمی و تیمی راسپێردراو بۆ دابینكردنی پارە دابوویان.

ساڵح راشیگەیاندووە، سەرۆك وەزیران و ئەنجومەنی وەزیران و تیمی راسپێردراو بۆ دابینكردنی پارە هەموو هەوڵەكانیان چڕكردەوە تاوەكو مووچەی مانگی ئایار دابەش بكرێت، لەماوەی رابردوودا بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران، هەوڵی چڕ وپڕ لەو پێناوەدا دران، ئەمەش ئەوە پیشان دەدات كە توانا و متمانەكان لەپێناو جێبەجێكردنی بەرنامەی كاری حكومەت بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی پەرەی پێدەدرێت و عیراق لەسەر بنچینەیەكی پتەو و بەهێز دروست دەكرێت، وێرای ئەوەی كە عیراق بەبارودۆخێكی دارایی دژواردا تێدەپەڕێت.

هەر ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی فەرمانیكرد كە مووچەی مانگی ئایار دابەش بكرێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیران، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران فەرمانیداوە كە مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران بەبێ‌ پاشەكەوت دابەش بكرێت.

PUKmedia ئاژانسی هەواڵەكانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket