یه‌كێتی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ ئازادكردنی به‌ندكراوان له‌كه‌ركوك ڕاده‌گه‌یه‌نێت
ی.ن.ک 07:41 PM - 2020-05-19.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و له سۆنگه‌ی باوه‌ڕی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیانی نێوان نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك و په‌یڕه‌وكردنی بنه‌مای چه‌پكه‌گوڵه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ ئازادكردنی به‌ندكراوانی سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش له كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.
راگه‌یاندنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه دوای دانیشتنێكی دۆستانه هات كه به ئاماده‌بوونی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك، ڕاوێژكاری سه‌رۆك كۆمار، نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی و به‌ره‌ی عه‌ره‌بی، وحزبه عه‌ره‌بییه‌كان له كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا محه‌مه‌د عوسمان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 2ی ڕێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه له دوای ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن هاوسه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامۆژگاری كراین كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆی ئه‌و به‌ندییانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش كه لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یان لای حكومه‌تی هه‌رێمی كورستانن به تایبه‌تی له سنووری سلێمانی هه‌موو ئه‌وانه ڕاده‌ستی حكومه‌تی فێدراڵی بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ین له ئێستا به‌دواوه ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌ڕابردوودا ڕوویان داوه.
وتیشی: له حكومه‌تی ڕابردوودا له‌سه‌رده‌می سه‌دام حسێن و حزبی به‌عسدا هه‌ر كوشتن و بڕین و تاوان و ده‌ركردن بوو، له دوای 2003 –شه‌وه تا ئێستا هه‌ر شه‌ڕ و خه‌ڵك كوشتن و وڵات كاولكردنه، بۆیه ئێمه تێگه‌یشتن كه ئه ڕێگایه ئه‌و ڕێگایانه نییه كه میلله‌ته‌كه‌مان به ئاشتی و ئارامی بژی، ئه‌مه ئه‌و ڕێگایانه نییه كه ئێمه بیری لێبكه‌ینه‌وه، بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی تازه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كمان نه‌ك هه‌ر كه‌ركوك، به‌ڵكوو هه‌موو عیراقیش له‌سایه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سوودمه‌ند بن.
وتیشی: سامانی ئه‌م وڵاته هه‌مووی بۆ شه‌ڕ و كوشتن ڕۆیی، بۆ شار ڕوخاندن ڕۆیی، میلله‌ته‌كه‌مان هیچ سوودێكی نه‌بینی بۆیه له ئێستا به‌دواوه لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه هه‌ڵده‌ینه‌وه و هه‌وڵبده‌ین عیراق و كوردستان له كه‌شێكی ئارام‌دا بژین و دوور بن له گرژی و دووربین له یه‌كتر شكاندن. ئێمه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیارمانداوه كه هه‌ر به‌ندكراوێك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا هه‌موویان ڕاده‌ستی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ین و هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵ خۆیان به‌رپرسن كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر له‌ڕابردووشدا كه ئه‌مانه گیراون ئه‌گه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌م ناوچانه بوایه پێویست نه‌بوو هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یان خود حكومه‌تی هه‌رێم به‌ندیان بكات، بۆیه له غیابی حكومه‌تی فیدڕالیدا ڕووبه‌رووی ئه‌و حاڵه‌ته بووینه‌وه. لێره‌وه لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی و لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه هه‌ڵده‌ینه‌وه بۆ ژیانێكی تازه و ئاشتی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی به‌خشنده ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و له‌خوای گه‌وره داواكارین كار‌و ئه‌نجامه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بن، ئه‌ویش كاركردنه بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی پارێزگای سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان یا خود ئه‌و به‌ندیخانانه‌ی كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات.
وتیشی: كاتێك داوامان له سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌ركوك كرد ئه‌م دۆسییه هه‌ستیار و مرۆییه تاوتوێ بكه‌ین، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا و ئاماده‌ییان هه‌بوو بۆ سه‌رخستنی ئه‌م دۆسییه و له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌م ئاڕاسته‌یه ئه‌نجام دران، له‌هه‌مان كاتدا مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاریان بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م دۆسییه كرد و گه‌یشته ئه‌نجامی پێشكه‌وتوو و ئاماده‌بوون بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه.
وتیشی: ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان ڕۆڵیان هه‌بێت، كه‌شێكی ئه‌رێنی هه‌یه له‌پێكه‌وه‌ژیان له كه‌ركوك و هه‌روه‌ها كه‌شێكی ئه‌رێنی هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و هه‌روه‌ها كه‌شێكی ئه‌رێنی هه‌یه بۆ پێكه‌وه‌گونجانی سیاسی كه ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه. ئه‌مڕۆ هه‌مومان هاوبه‌شین له جه‌نگی دژی تیرۆر، و بنیاتنانی ئه‌م شاره و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان تێیدا، له هه‌مان كاتدا پێویسته ئه‌وه‌ش ڕوون بكه‌ینه‌وه كه هیچ تاوانبار و تیرۆریستێك ئازاد ناكرێت، ڕێككه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بێتاوانانه ئازاد بكرێن كه لیژنه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك بڕیار ده‌ده‌ن كه هیچ شتێكی یاساییان له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه دۆسییه‌ی تاوانكاری و تیرۆریستییان هه‌یه ڕه‌وانه دادگاكان ده‌كرێن.
وتیشی: گرنگترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه ده‌هێنرێن بۆ كه‌ركوك و كه‌سوكاریان چاره‌نووسیان ده‌زانن و چاره‌نووسی دۆسییه‌كه‌شیان ده‌زانن که ئه‌مه‌ش شتێكی گرنگه.
پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت سوپاسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد كه هاوكارییه‌كی زۆری نواندووه و هیوای خواست پێكه‌وه سه‌ركه‌وتووبن له‌م ئه‌ركه‌دا كه ئه‌ركێكی مرۆییه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند نكۆڵی له‌وه ناكه‌ین كه سه‌ركردایه‌تی پێشووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكارمان بوون و چه‌ندین به‌ندكراویان ئازاد كردووه و هاوكاری ئه‌رێنی هه‌بووه له نێوانماندا.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18