riklam

ئێران پادشای ئۆتۆمبێل و شاژنی لیره‌ له‌سێداره‌ ده‌دات

کوردستان 07:22 PM - 2020-05-19
.

.

وه‌حید به‌هزادی كه‌ له‌ئێران ناسراوه‌ به‌ پادشای ئۆتۆمبێل سزای له‌سێداره‌دان بۆ خۆی و ژنه‌كه‌ی ده‌رچوو.

غولامحسێن ئیسماعیلی وته‌بێژی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ژن و مێردێك به‌ تاوانی تێكدانی سیستمی ئابووری و بازاڕی ئێران سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه‌.

وه‌حید به‌هزادی و نه‌جوا لاشیدایی كه‌ژن ومێردن تۆمه‌تبارن به‌ سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ و تێكدانی سیستمی ئابووری و بازاڕی ئێران.

ئه‌و ژن و مێرده‌ بڕی 32 ملیار تمه‌ن پاره‌یان سپی كردۆته‌وه‌ و 6700 ئۆتۆمبێلیان له‌ كۆمپانیای " سایپا"ی ئێران كڕیوه‌ و له‌كاتی گه‌ڕان و پشكنینی ماڵی نه‌جوا لاشیدایی هاوسه‌ری به‌هزاد هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان گرتووه‌ به‌ سه‌ر 24 هه‌زار و 700 لیره‌ و 100 كیلۆ ئاڵتوندا.

هه‌روه‌ها هه‌ردوو تۆمه‌تبارن به‌ ساخته‌كردنی چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ڕه‌سمی داموده‌زگا ڕه‌سمییه‌كانی ئێران.

 ده‌زگای دادوه‌ری ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ دادگا سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌و ژن و مێرده‌ ده‌ركردووه‌ و بڕیاره‌كه‌ هێشتا نه‌چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket