riklam

توركیا.. به‌نداوی ئه‌لیسۆ ده‌خاته‌كار

جیهان 06:46 PM - 2020-05-19
.

.

وا بڕیاره‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ توركیا یه‌كه‌مین تۆربین له‌سه‌ر به‌نداوی ئه‌لیسۆ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌شی باشووری رۆژهه‌ڵاتی رووباری دیجله‌ هاوسنوور له‌گه‌ڵ عیراق بخاته‌كار.

به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی ئه‌نجامدراوه‌،  به‌نداوی ئه‌لیسۆ كه‌ حكومه‌تی توركیا له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی كاره‌با، له‌ ساڵی 1997 دا ده‌ستی به‌دروستكردنی كردووه‌،  ده‌بێته‌ هۆی ئاواره‌كردنی 80 هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتوانی 199 گوند.

دوای ساڵانێك له‌ راگرتن و دواخستنی، توركیا ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ گلدانه‌وه‌ی ئاو له‌به‌نداوه‌كه‌دا، له‌به‌رامبه‌ردا چالاكوانان هۆشدارییان له‌مه‌ترسییه‌كانی به‌نداوه‌كه‌ دا، به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌زانن بۆ سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ و سامانی ئاو له‌عیراقدا.

له‌ ساڵی 2017 ه‌وه‌  به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له‌عیراقدا، له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا چاندنی برنج قه‌ده‌غه‌كرا، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك جوتیار ناچار بوون زه‌وییه‌كانیان به‌جێ بهێڵن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌شاری به‌سڕه‌ هاووڵاتیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌وه‌ كه‌وتنه‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین.

هه‌ر دوو رووباره‌كه‌، دیجله‌ فوڕات به‌ شاده‌ماری ژیانی زۆربه‌ی هاووڵاتیانی عیراق داده‌نرێت، كه‌ بوونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی چه‌ندان ویستگه‌ی ئاو، جگه‌له‌وه‌ش، له‌سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی هه‌ردوو رووباره‌كه‌دا بۆ ئاودێری كێڵگه‌ كشتوكاڵییه‌كان به‌كارده‌هێنرێن.

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه‌، له‌ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له‌ هه‌ردوو رووباری دیجله‌ و فوڕات و كه‌می بارانبارین له‌ وه‌رزی زستاندا، عیراق تووشی گرفتی زۆر بووه‌.
به‌نداوی ئه‌لیسۆ به‌ گه‌وره‌ترین به‌نداو داده‌نرێت كه‌ له‌سه‌ر رووباری دیجله‌ دروستكرابێت، به‌شێوه‌یه‌ك درێژییه‌كه‌ی 1820 مه‌تر و پانییه‌كه‌ی 2 كیلۆمه‌تره‌، رووبه‌ره‌كه‌شی 300 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌.

له‌كاتی پڕبوونیدا  به‌نداوه‌كه‌ پێویستی به‌ نزیكه‌ی 20 بلیۆن و 93 ملیار مه‌تر سێگۆشه‌ ئاو هه‌یه‌، كه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی 1200 میگاوات كاره‌بای هه‌یه‌، له‌ڕووی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌باوه‌ به‌چواره‌م به‌نداو داده‌نرێت له‌توركیادا.


PUKmedia / سكای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket