riklam

تاجه‌گوڵینه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌وشیروان مسته‌فا دانرا

ی.ن.ک‌‌ 06:18 PM - 2020-05-19
.

.

لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی سه‌ردانی ئارامگه‌ی نه‌وشیروان  مسته‌فایان كردو  تاجه‌ گوڵینه‌یان له‌سه‌ر ئارامگه‌كه‌ی ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا دانا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سۆران جه‌مال تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، به‌ ئه‌ركی خۆمان زانیوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ یادی كۆچی دوای تێكۆشه‌رێكی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌شداری بكه‌ین بۆیه‌ وه‌كو هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی و مه‌كته‌بی سیاسی به‌پێویستمان زانی تاجه‌ گوڵینه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری ره‌وانشاد دابنێین. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ ساڵیادی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فادا په‌یامێكی بڵاوكردوه‌ و ڕایگه‌یاند، له‌م یاده‌دا سه‌ری رێز و وه‌فا بۆ هزر و خه‌بات و قه‌ڵه‌می نیشتمانپه‌روه‌رێك داده‌نه‌وێنین، كه‌ به‌ده‌م رێگای سه‌خت و دووری تێكۆشانه‌وه‌، گوڵچنی كولتوور و ئه‌ده‌ب و مێژووی شۆڕشی كوردستانی كردووه‌.

ئه‌مڕۆ سێ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین رێكخه‌ری پێشووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تێده‌په‌ڕێت، نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ رۆژی 22 ی 12 ی 1944 له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قامی شاری سلێمانی له‌ دایكبووه‌ و له‌ ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا كۆچی دوایكرد.


PUKmedia تایبه‌ت

51.jpg

53.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket