riklam

توشبوانی كۆرۆنا له‌ 5 ملیۆن كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه‌

جیهان 05:37 PM - 2020-05-19
.

.

به‌پێی نوێترین ئامار له‌هه‌موو جیهاندا نزیكه‌ی 5ملیۆن كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو جیهاندا 4 ملیۆن و 926 هه‌زارو 167 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و 928 هه‌زارو 325 توشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 320 هه‌زار و 816 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌بوون گیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی-ش ، له‌هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌مڕۆ 19-5-2020، كۆی گشتی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌هه‌رێم گه‌یشتوه‌ته‌ 414 تووشبوو، له‌نێویاندا 5 مردن هه‌یه‌ و 383 نه‌خۆشیش چاكبووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 26 نه‌خۆشیش له‌ژێر چاودێری پزیشكدا ماونه‌ته‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket