نێروه‌یی: جه‌ماوه‌ری دهۆك شایسته‌ی رێزلێنانن نه‌ك سزادان
ی.ن.ک 03:58 PM - 2020-05-19.
له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له پارێزگای دهۆك و هه‌ڵوێستی پارێزگاری شاره‌كه نامه‌یه‌كی بۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی نووسیوه و ده‌ڵێت: جه‌ماوه‌ری دهۆك شایسته‌ی رێزلێنانن نه‌ك سزادان.
سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ش كه پارێزگاری دهۆك ئاڕاسته‌ی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان له‌خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌بووه، نێروه‌یی ده‌ڵێت، له‌مه‌شدا جه‌نابی پارێزگار له‌بیری چووه كه زیاتر له دوو مانگه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له نێوان شاره‌كاندا هه‌یه‌و هه‌ركه‌سێك له دهۆكه‌وه بچێته سلێمانی ده‌بێ موڵه‌ت له جه‌نابی پارێزگار وه‌ربگرێت و له سنووری پارێزگای هه‌ولێریش ناتوانێت تێپه‌ربێت و بگاته سلێمانی تا ره‌زامه‌ندی وه‌زیری ناوخۆ وه‌رنه‌گرێت. هه‌روه‌ها له‌بیری چووه كه ئه‌گه‌ر بشگاته سلێمانیش (15) رۆژ كه‌ره‌نتینه ده‌كرێت و كاتێ له سلێمانیه‌وه بگه‌رێته دهۆك دیسانه‌وه ناوی ده‌نووسرێت و كه‌ره‌نتینه ده‌كرێت. واته ئه‌و كه‌سه ناوی له هه‌رسێ پارێزگا تۆمار ده‌كرێت. له‌مه‌دا جه‌نابی پارێزگاری دهۆك ریسه‌كه‌ی لێ بووبه‌خوری و هه‌ر زوو سینایۆیه‌كه‌ی كه‌شف بوو.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه:
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سڵاو و رێز ...
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ دوور له ئینتیمای حزبایه‌تی و، وه‌كو هاووڵاتیه‌كی پارێزگای دهۆك له‌سه‌ر شكاندنی شكۆی مامۆستایان و رۆژنامه‌نووسان و په‌رله‌مانتاران ئه‌م نامه‌یه‌تان ئاراسته بكه‌م.
به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم.. هه‌رچه‌نده ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه له سنووری پارێزگای دهۆك له‌سه‌ر بابه‌تی مووچه مامۆستایان رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌و زیندانیكردن ده‌بنه‌وه، سه‌ره‌ڕای شكاندنی شكۆی مامۆستان كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی نابه‌جێش ده‌خرێنه پاڵیان و به تۆمه‌تی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن (پیلان و سیخۆڕیكردن بۆ وڵاتانی ئیقلیمی و به هاندانی لایه‌نێكی سیاسی كوردستانی تومه‌تباریان ده‌كه‌ن)!!. به‌ڵام رووداوه‌كه‌ی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ری شاری دهۆك هه‌موو سنوورێكی تێپه‌ڕاند و له‌یه‌ك كاتدا سێ نوخبه‌ی گرنگ كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان (حه‌سانه)یان هه‌یه كه‌وتنه به‌ر په‌لاماردانێكی زاڵمانه و به‌شێكی زۆریان راپێچی زیندانه‌كانی ئه‌و شاره كران. ئه‌وانیش مامۆستایانن كه له رێپێوانێكی هێمنانه‌دا به‌ره‌و پاركی ئازادی ده‌چوون، نوخبه‌ی دووه‌م ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه بوون كه وه‌ك ئه‌ركی رۆژنامه‌وانی و كارێكی ئاسایی خۆیان رووماڵی هه‌واڵه‌كه‌یان ده‌كرد. سێیه‌میش په‌رله‌مانتارێكی ژن بوو وه‌كو ئه‌ركی خۆی هه‌وڵی ده‌دا وه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌دوواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته بكات و گوێ له‌داواكاری مامۆستایان بگرێت.
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌بڕیاری به‌رپرسی یه‌كه‌ی ئیداری ئه‌و شاره به‌رامبه‌ر ئه‌و سێ نوخبه‌یه ئه‌نجامی دا، جگه له‌وه‌ی كه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسا و مافی مرۆڤ بوو، له‌هه‌مان كاتدا شكاندنی شكۆی مامۆستا‌و شكۆی قه‌ڵه‌م و په‌یڤ و شكۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم.. شكاندنی شكۆی مامۆستا به‌واتای شكاندنی هه‌موو گه‌لی كوردستان دێت، هه‌ر له هاووڵاتییه‌كی ئاساییه‌وه تا ده‌گاته به‌رپرسه باڵاكانی حزبی و حكومی، چونكه هه‌موویان په‌روه‌ده‌ی ده‌ستی مامۆستان.
شكاندنی شكۆی په‌رله‌مانتارو تۆمه‌تباركردنی به جاسوسیكردن بۆ وڵاتێكی ده‌ره‌كی، ئه‌مه‌ش به‌واتای شكاندنی شكۆی په‌رله‌مان و هه‌مووخه‌ڵكی كوردستان دێت، چونكه ئه‌مانه‌ش نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانن.
به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم.. مامۆستایانی دهۆك نه‌چوونه‌ته به‌رده‌م هیچ ده‌زگایه‌كی حكومی یان باره‌گایه‌كی حزبی، په‌لاماری هیچ شوێنێكیان نه‌داوه، ناوی هیچ كه‌س و لایه‌نێكیان له‌كه‌دارنه‌كردووه، به‌ڵكو به شێوازێكی زۆر هێمنانه ته‌نها داوای مووچه‌یان كردووه، كه‌چی وه‌كو تاوانبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و پاركی ئازادییان لێكرا به شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌دان و ناسناوێكی دیكه‌یان به‌خشی به‌و پاركه.
وه‌لێ ئه‌گه‌ر داواكردنی مووچه به تێگه‌یشتنی پارێزگاری دهۆك تاوان و پیلان بێت و، هه‌ر كه‌سێ داوای مووچه بكات سزابدرێن و زیندانی بكرێت، ئه‌وا پێویسته سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان زیندانی بكرێن، چونكه هه‌موویان داوای مووچه ده‌كه‌ن له هه‌ندێ شوێن داواكاری زیاتریشیان هه‌یه. له‌هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر به‌پێی حوكمی پارێزگاری دهۆك بێت پێویسته سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و به‌شێك له حزبه سیاسییه‌كانی دیكه‌ش زیندانی بكرێن !. چونكه ئه‌وانیش له كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی خۆیاندا و به‌په‌یامێكی فه‌رمی پشتگیری خۆیان بۆ دابینكردنی مووچه‌خۆران ده‌ربڕیووه.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی مامۆستایان تاوان بێت و هه‌ركه‌سێك هه‌وڵی رووماڵكردنی هه‌واڵی خۆپیشاندانی مامۆستایانی دهۆك بدات ئه‌شكه‌نجه بدرێت و راپێچی زیندانه‌كان بكرێت، ئه‌وا ده‌بێ كه‌ناڵی رووداو دابخرێت و كاكه شاهۆ ئه‌مینی بێژه‌رو پێشكه‌شكاری دیاری كه‌ناڵه‌كه‌ش به‌دوای سه‌یاره‌یه‌كه‌وه ببه‌ستنه‌وه‌و به‌ره‌و زیندان رابكێشن، چونكه ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه به حه‌ماسه‌تێكی زۆره‌وه هه‌واڵه‌كه‌ی خوێنده‌وه!.
به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم.. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سته‌م و زوڵمه‌ی كه ئیداره‌ی دهۆك به‌رامبه‌ر به مامۆستایان و رۆژنامه‌نووسانی ئه‌و شاره ئه‌نجامیان داوه، سه‌ره‌ڕای پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسا، سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانكردنی سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری پارێزگای دهۆك به‌جیاوازی بیروڕای سیاسییه‌وه. هه‌روه‌ها له‌كاتێكدا كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون كه پارێزگاری دهۆك له په‌یامێكی فه‌رمیدا داوای لێبوودن له مامۆستایان و رۆژنامه‌نووسان و په‌رله‌مانتاران و خه‌ڵكی دهۆك بكات و، بڕیار بدات كه رێكاری یاسایی بگرێته به‌ر له دژی ئه‌وانه‌ی كه سووكایه‌تییان به مامۆستایان و رۆژنامه‌نووسان كردووه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه پشتگیری له داواكاری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران بكات، راشی بگه‌یه‌نێت كه كاتی ئه‌وه هاتووه ئیداره‌ی دهۆكیش داوای مافی خۆی بكات و ناكرێ زۆرترین داهات له پارێزگای دهۆك بێت، به‌ڵام زۆرترین رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكارییش پشكی ئه‌و پارێزگایه بێت !. ناكرێ كه‌مترین ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و پرۆژه‌ی ستراتیژی له پارێزگای دهۆك جێبه‌جێ بكرێن. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون كه پارێزگاری دهۆك بڵێت خه‌ڵكی دهۆك شایسته‌ی ئه‌وه‌ن وه‌كو هه‌ولێر و سلێمانی به‌فڕۆكه‌خانه‌ی خۆیان شادبن. شاسته‌ی ئه‌وه‌ن كه وه‌كو سلێمانی و هه‌ولێر سنووری پارێزگاكه‌یان له ده‌یان ملیۆن مین و پاشماوه‌كانی جه‌نگ پاكبكرێته‌وه. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون جه‌نابی پارێزگار بڵێت تاكه‌ی فه‌رامۆشكردنی دهۆك به‌رده‌وام بێت و هێشتا نزیكه‌ی (400) گوندی ئه‌و پارێزگایه چۆڵن و پێویستی به ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی كه‌شێكی گونجاوی سه‌قامگیری ئه‌منی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان وه‌كو دێهاته‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دێهاته‌كانی خۆیان. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون پارێزگاری دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بڵێت ئیدی بڕیارمان دا له پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی پارێزگای دهۆك و، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ده‌یان هاووڵاتی پارێزگای دهۆك به‌مه‌به‌ستی راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان نه‌چنه هه‌ولێر و به‌رێگاوه نه‌بنه قوربانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ، بۆیه وه‌ك ئیداره‌ی دهۆك ئێمه‌ش بڕیارمان دا پرسی لامه‌ركه‌زیی (كاگێڕیی و دارایی )تاوتوێ بكه‌ین. كه‌چی به‌داخه‌وه پارێزگاری دهۆك له دۆخێكی شڵه‌ژاویدا ده‌ركه‌وت و ده‌ستی كرد به هه‌ڕه‌شه‌و تۆمه‌ت به‌خشین به مامۆستا و رۆژنامه‌نووسان. راشیگه‌یاند به‌پێی یاساكانی پارێزگا وحكومه‌ت ئیجرائات ده‌كه‌ن !!. هه‌روه‌ها به‌سه‌رسوڕمانه‌وه رایگه‌یاند كه هه‌ندێكیان مامۆستانین به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكاته‌وه كه هه‌موو فه‌رمانبه‌رو مووچه‌خۆران داوای مووچه ده‌كه‌ن نه‌ك ته‌نها مامۆستا. ئه‌وه‌ی له هه‌مووی سه‌یروسه‌مه‌ره‌تره ئه‌وه‌بوو كه وتی هه‌ندێكیان به‌نهێنییه‌وه سه‌ردانی سلێمانییان كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رێز لاهور شێخ جه‌نگی كۆبوونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێكخستنی ئه‌م خۆپیشاندانه!. له‌مه‌شدا جه‌نابی پارێزگار له‌بیری چووه كه زیاتر له دوو مانگه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له نێوان شاره‌كاندا هه‌یه‌و هه‌ركه‌سێك له دهۆكه‌وه بچێته سلێمانی ده‌بێ موڵه‌ت له جه‌نابی پارێزگار وه‌ربگرێت و له سنووری پارێزگای هه‌ولێریش ناتوانێت تێپه‌ربێت و بگاته سلێمانی تا ره‌زامه‌ندی وه‌زیری ناوخۆ وه‌رنه‌گرێت. هه‌روه‌ها له‌بیری چووه كه ئه‌گه‌ر بشگاته سلێمانیش (15) رۆژ كه‌ره‌نتینه ده‌كرێت و كاتێ له سلێمانیه‌وه بگه‌رێته دهۆك دیسانه‌وه ناوی ده‌نووسرێت و كه‌ره‌نتینه ده‌كرێت. واته ئه‌و كه‌سه ناوی له هه‌رسێ پارێزگا تۆمار ده‌كرێت. له‌مه‌دا جه‌نابی پارێزگاری دهۆك ریسه‌كه‌ی لێ بووبه‌خوری و هه‌ر زوو سینایۆیه‌كه‌ی كه‌شف بوو.
به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم: به به‌ڵگه‌وه سه‌لماندمان ئه‌و كه‌سه‌ی كه پارێزگاری دهۆك ده‌ڵێت به نهێنییه‌وه چووه‌ته سلێمانی ته‌نها سیناریۆیه‌كی دروستكراوه‌و بۆ داپۆشینی شكستی ئیداری خۆیه‌تی. هه‌روه‌ها هه‌وڵێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانییه زۆره‌ی له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری دهۆك و هه‌موو هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر زیندانیكردنی مامۆستایان و رۆژنامه‌نووسان دروست بووه.
به‌رێز هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و حزبه‌كه‌شی نه‌ك به‌نهێنی به‌ڵكو به‌ئاشكراو به‌فه‌رمی له دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیاندا وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌رشانی خۆیان پشتیوانی خۆیان بۆ داواكاری مامۆستایان ده‌ربڕیووه و پێویست به‌وه ناكات به‌نهێنییه‌وه پشتیوانی له داواكاری مامۆستایان و مووچه‌خۆران به‌گشتی بكه‌ن.
به‌رێز جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم.. هه‌رچه‌نده خۆپیشاندانه‌كانی عیراق به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی مامۆستایانی دهۆك. چونكه له دهۆك كۆمه‌ڵێك مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران به شێوه‌یه‌كی هێمنانه له ناو پاركێكی ئه‌و شاره‌دا ته‌نها داوای مووچه‌كانیان كردووه، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كانی باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عیراق داوای گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و دادگاییكردنی به‌رپرسانی عیراقیان ده‌كرد، ده‌یان باره‌گای حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان سووتێندران ، ده‌یان سه‌یاره و ماڵی به‌رپرسه حزبی و حكومییه‌كان تاڵان كران، كوشتار‌و توندوتیژیه‌كی زۆری له نێوان هه‌ردوولا لێ كه‌وته‌وه، ده‌یان پرد‌و شوێنی گشتی وجاده‌ی ستراتیجی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه داخران. له‌و كاته‌دا وه‌كو هاووڵاتیه‌كی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵ بووم كه جه‌نابت وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری خۆتان بۆ داواكاری خۆپیشانده‌رانی عیراق ده‌ربڕی و داوای ئازادكردنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ت كرد كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقه‌وه گیرابوون. بۆیه له كۆتاییدا داوا له‌به‌رێزتان ده‌كه‌م وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم و پارێزه‌ری پاراستنی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق پشتگیری له داوا ره‌واكانی مامۆستایانی دهۆك بكه‌ن و به بڕیاری ئازادكردنی ده‌ستگیركراوه‌كانی دهۆكیش كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستگیركراون، دڵی جه‌ماوه‌ری دهۆك و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان خۆش بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان ئه‌وانیش بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ و خێزانه‌كانیان. له‌گه‌ڵ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و رووداوه و ده‌رخستنی راستیه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان تاوه‌كو چیتر رێگا نه‌درێت به‌ناوی یاساوه له پارێزگای دهۆك یاسا‌و مافی مرۆڤ پێشێل بكرێت. هه‌روه‌ها وه‌كو پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم ئه‌و مافه به‌جه‌ماوه‌ری پارێزگای دهۆكیش بدرێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن و مافی خۆپیشاندان و رپَپێوانی هێمنانه‌یان هه‌بێت. چونكه جه‌ماوه‌ری دهۆك شایسته‌ی رێزلێنانن نه‌ك سزادان.
له‌گه‌ڵ رێزمدا ....
له‌تیف نێروه‌یی
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19