riklam

بكوژانی روداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی كه‌لار ده‌ستگیرده‌كرێن

کوردستان 03:51 PM - 2020-05-19
.

.

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڕه‌كی شێروانه‌ی قه‌زای كه‌لار هاووڵاتیه‌ك به‌چه‌قۆ كوژرا دوای لێكۆڵینه‌وه‌ پۆلیس دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌میان رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌ بكوژه‌كان برازای كوژراوه‌كه‌یه‌و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا دانیان به‌تاوانه‌كه‌دا نا كه‌پێكه‌وه‌ ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه‌.

له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 405 به‌ندكراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌میان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket