riklam

به‌رنامه‌یه‌كی 500 ملیاری ئه‌وروپا له‌كاریگه‌ریه‌كانی كۆرۆنا ده‌پارێزێت

جیهان 02:52 PM - 2020-05-19
.

.

ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا به‌رنامه‌یه‌كی ئابوری هاوبه‌شیان به‌بڕی 500ملیار یۆرۆ بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌وروپا له‌به‌ر ڕۆشنایی كاریگه‌ریه‌كانی په‌تای كوفید19 پێشنیاركردووه‌.هه‌ر له‌دوای ئه‌م پێشنیاره‌ ئه‌نگێلا مێركلی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا داوای له‌یه‌كێتی ئه‌وروپاكرد له‌پێناوی بوژاندنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئابوری ئه‌وروپا پشتگیری كۆمپانیاكانی ئه‌وروپی بكه‌ن.

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌كۆنفره‌نسێكی ڕۆژنامه‌نوسیدا دووشه‌ممه‌ی دوێنێ 18 ی ئایاری 2020 هه‌ریه‌ك له‌ئه‌نگێلامێركل و ئیمانۆئل ماكرۆن به‌ ڤیدیۆ سكرین قسه‌یان له‌سه‌ركردو وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش ڕایانگه‌یاند: به‌دوایدا ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاینی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشوازیه‌كی گه‌رمی له‌و پێشنیاره‌ كرد و به‌هه‌نگاوێكی بوێرو گرنگی دایه‌قه‌ڵه‌م به‌ئاراسته‌ی گه‌شاندنه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌به‌هۆی كۆرۆناوه‌ زیانی گه‌وره‌ی پێگه‌یوه‌.

لایخۆشیه‌وه‌ ئۆلاف شولتسی وه‌زیری دارایی به‌ئاماژه‌یه‌كی گرنگ و زیندووی هاوكاری ئه‌وروپی وه‌سفیكرد.

به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌له‌بازاڕی سه‌رمایه‌دا له‌حسابی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ ئه‌وروپیانه‌ی كه‌به‌هۆی كۆرۆناوه‌ تووشی زیانبوون ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌بواره‌جیاجیاكانی كاردا به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی فراوان لایه‌نه‌كانی ئه‌وروپا بڕیاری لێده‌ده‌ن.

له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نووسیه‌دا ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاشكرایكرد ئه‌و هاوكاریانه‌ له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌ بۆ كه‌رتی ته‌ندروستیه‌ مێركلیش به‌ نه‌خشه‌ ڕێگایه‌كی ستراتیژی وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیاش به‌ مژده‌یه‌كی خۆش ناویبرد.

شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا:
سه‌رچاوه‌/ فوكسی ئه‌ڵمانی

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket