riklam

سلێمانی.. ئارایشتگای ئێلان داخرا

کوردستان 02:22 PM - 2020-05-19
.

.

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ئارایشتگایه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سه‌رچناری شاری سلێمانی داده‌خرێت.
 
شاتوو حسێن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌ گشتی و ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئارایشتگای ئێلان له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سه‌رچناری شاری سلێمانی داده‌خات.
 
وتیشی: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ ئارایشتگای ئێلان ده‌ركه‌وتوه‌، به‌بێ هه‌بونی مۆڵه‌تی تاتۆكردن، كاری تاتۆی لێو بۆ خانمان ئه‌نجام ده‌دات، پاش شۆردنی دوباره‌ ده‌سكێشی به‌كارهاتو، به‌كارده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیه‌.
 
رونیشیكرده‌وه‌: به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، ئه‌وكه‌سه‌ی كاری تاتۆكردن ده‌كات پێیوسته‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت بۆ تاتۆ و له‌لایه‌ن وه‌زارتی ته‌ندروستییه‌وه‌ په‌سه‌ند بكرێت و بڕوانامه‌كه‌ی باوه‌ڕپێكراو بێت پاشان مۆڵه‌تی كاركردنیان پێده‌درێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی خاوه‌نی مۆڵه‌تی تاتۆ نه‌بن، داده‌خرێن‌. 
 
وتیشی: یه‌كێكی تر له‌ سه‌رپێچییه‌كانی ئارایشتگای ئێلان، فرۆشتنی كه‌ره‌سته‌ی جوانكارییه‌كانه‌ به‌خانمان، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه‌ چونكه‌ شوێنه‌كه‌ مۆڵه‌تی بۆ ئارایشتگا وه‌رگرتوه‌ نه‌ك بۆ فرۆشتنی پێداویستی جوانكاری.
 
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وشكرد: هه‌بونی زه‌یتی (كاژ)ی مار و سابونی سه‌ركه‌ف، رێگه‌ پێدراو نیه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، پێیوسته‌ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌بازاڕه‌كان به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، له‌سه‌ر لێبڵك و ‌به‌شێوه‌ی لێزه‌ر، زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر پێكهاته‌كه‌یی و به‌رواری به‌رهه‌مهێنان و به‌سه‌رچونی خرابێته‌ رو، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌ناوده‌برێت. 
 
شاتو حسێن، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ راشیگه‌یاند: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای ئێلان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره‌ی یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


 
 
PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket