riklam

ئاسایشی گەرمیان شوانكارەیەك دەستگیردەكات

کوردستان 01:31 PM - 2020-05-19
.

.

ئاسایشی گەرمیان شوانكارەیەكی دەستگیركرد كە سیناریۆیەكی داڕشتبوو بۆ فرۆشتنی 50 سەر ئاژەڵ و فێڵكردن لە هێزەكانی ئاسایش.                           

ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند: پاش ئەوەی لە رێكەوتی 16/5/2020 ئاگاداری هێزەكانی بنكەی ئاسایشی رزگاری سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەكرێتەوە كە لە سنووری گوندی كوڵەجۆی حاجی ئەحمەد شوانكارەیەك بەناوی(ا ج ر) لەگەل 50 سەر ئاژەڵیدا دیار نامێنێت و گومانی رفاندنی لێ دەكرێت، دەستبەجێ هێزەكانی بنكەی ئاسایشی رزگاری و بنكەی ئاسایشی سەرقەڵا بە هاوكاری هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان توانرا لە ماوەی كەمتر لە 24 سەعاتدا شوانكارەكە و ئاژەڵەكان بدۆزرێنەوە و لە كاتی لێكۆڵینەوەدا دەركەوتووە كە شوانكاری ناوبراو پێشتر سیناریۆیەكی بۆ خۆی داڕشتبوو و وای بڵاوكردبووەوە كە لە كاتی شوانیدا كۆمەڵە چەكدارێكی بینیوە و تەنانەت لە رێكەوتی27-4-2020 ئاگاداری هێزەكانی بنكەی ئاسایشی رزگاری كردۆتەوە كە كۆمەڵێك چەكداری نەناسراوی بینیوە و هاتوونەتە لای .

ئاماژە بەوەشدراوە: لە كاتی لێكۆڵینەوەدا دەركەوت كە ناوبراو قەرزار بووە و ویستوویەتی ئاژەڵەكان ببات لە سنووری دەربەندیخان بیانفرۆشێت و دواتر وا خۆی دەربخات كە چەكدارەكان رفاندویانە و دواتر ئازادیان كردووە.

ئاسایشی گەرمیان راشیگەیاندووە: بۆیە لە لایەن دادوەری لێكۆڵینەوەوە بە پێی ماددەی 453 ی یاسای سزادانی عیراق راگیراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

PUKmedia راگەیاندنی ئاسایشی گەرمیان 

12.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket