riklam

توێژینەوەیەك: لە كۆتایی 2019 ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم هەبووە

کوردستان 01:13 PM - 2020-05-19
.

.

توێژەرانی توێژینەوەیەكی زانستی باوەڕیان وایە خەڵكی هەرێمی كوردستان لە كۆتایی ساڵی 2019 و سەرەتای ساڵی 2020 دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونەتەوە. 

دوو مامۆستای زانكۆی چەرموو بەناوەكانی د. دانا خدر و د. كارزان رەفیق  بەھاوبەشی لەگەڵ چەند توێژەرێكی دیكە ، توێژینەوەیەكیان لەگۆڤارێكی زانستی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە سەبارەت بە ھۆكارەكانی كەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان.

ناونیشانی توێژینەوەوكە بریتییە لە Factors Contributing to the Containment of the COVID-19 in Kurdistan Region of Iraq و تێیدا پێشنیاری زانستیانە خراوەتەڕوو سەبارەت بە ھۆكارەكانی كەمی روودانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان بەبەراورد بە وڵاتانی دراوسێ.

توێژەرەكان باوەڕیان وایە خەڵكی ھەرێمی كوردستان لە كۆتایی ساڵی 2019 و سەرەتای ساڵی 2020 دووچاری پەتاكە بۆتەوە  كە لە بەرگری (Herd Immunity) لە كۆمەڵگەدا روویداوە.

PUKmedia تایبەت

 

11.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket