riklam

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دزی لە داپیری كردووە

کوردستان 12:22 PM - 2020-05-19
.

.

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بڕی 19 هەزار دۆلاری لە داپیری دزیبوو.

لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی كە كۆپییەكی گەیشتووەتە PUKmedia راگەیەنراوە: هاووڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆماركرد كە پارەی لێبراوە ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و چوونی تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان و نەهێشتنی تاوان بۆ ماڵی سكاڵاكار پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو و داوەری لێكۆڵینەوەی نەهێشتنی تاوان بڕیاری دا بە دۆزینەوەی تۆمەتبار و دەستگیركردنی بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی .

ئەوەشخراوەتەڕوو: دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون توانرا تۆمەتبار (ن ، أ ، خ ) لەدایكبووی 1995 ی دانیشتوی شاری سلێمانی كە كوڕەزای سكاڵاكارە لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت و توانرا بڕی (10هەزار ) دۆلار دەستیبەسەردابگیرێت كە شاردبویەوە و باقی پارەكەشی بۆخۆی سەرف كردووە .

راشگەیەنراوە: تۆمەتبار كە چەند جارێك و بەناوی سەردانیكردن چۆتە ماڵی داپیرەی دانی ناوە بەتاوانەكەیدا كە بڕی 19هەزار دۆلاری بردووە .

PUKmedia  راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

 

4.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket