riklam

بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان دەگۆڕێت

کوردستان 12:08 PM - 2020-05-19
.

.

بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی موەلیدە ئەهلییەكان ئاگادار دەكاتەوە كە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە لە ئەمڕۆوە بەرنامەی كاركردنیان دەبێت بە 24 سەعاتی.

بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپییەكی گەیشتوەتە PUKmedia، ئاگاداری موەلیدە ئەهلییەكانی ناو شار سلێمانی دەكاتەوە كە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماو پێویستی بوونی كارەبای بەردەوام، لە ئەمڕۆ سێ شەممە 19-5-2020 بەرنامەی كاركردنیان دەبێت بە 24 سەعاتی و هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویستە ئەوان كارەبا بدەن.

راشگەیەنراوە: ئەو بەرنامە نوێیەش لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەبێت.

PUKmedia  راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket