riklam

ئاسایش سزادانی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند

کوردستان 11:56 AM - 2020-05-19
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی كه‌ ئه‌مڕۆ 19-5-2020، كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هه‌موو جۆره‌ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ر و هه‌ر جۆره‌ كارێكی نایاسایی، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی توانیان له‌ڕۆژی 9-1-2020 به‌بڕیاری دادوه‌ر، له‌پارێزگای سلێمانی كه‌سێك به‌ناوی (ڕ ، ن ، س) له‌دایك بوی ساڵی ( 2001 ) ڕه‌گه‌زی (نێر)، پیشه‌ی كاسب ، ده‌ستگیر بكه‌ن ، به‌پێی مادده‌ی ( 14) ی مخدرات، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی /2 ، له‌ڕۆژی 17-5-2020 سزادرا به‌زیندانی كردنی بۆ ماوه‌ی (6) مانگ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

  PUKmedia راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket