riklam

د.رێواز: كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی خسته‌ نێو كایه‌ی سیاسی

ی.ن.ک‌‌ 11:05 AM - 2020-05-19
.

.

له‌یادی سێهه‌مین ساڵه‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا-دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له‌سێهه‌مین ساڵیادی ژیانئاواییی گه‌وره‌ سه‌ركرده‌، بیرمه‌ندو سیاسه‌تمه‌داری گه‌له‌كه‌مان ڕه‌وانشاد كاك نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌ری ڕێزو وه‌فا داده‌نوێنین و ئه‌م یاده‌ خه‌مهێنه‌ره‌ به‌شكۆوه‌ ڕاده‌گرین. 

دیاره‌ كۆچی دوایی ئه‌م بیرمه‌ندو سه‌ركرده‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ی شۆڕشی نوێ و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی خسته‌ نێو كایه‌ی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و كۆی عیراق و گه‌لی كوردستان ڕابه‌رێكی مه‌زنی له‌ده‌ستدا.

ئه‌وه‌ی كه‌ جێگای تێڕامان و هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنیشه‌ تێزو بۆچوونه‌ فیكرییه‌ قوڵ و دونیا بینییه‌ دوورمه‌وداكانیه‌تی كه‌ له‌ئێستادا له‌هه‌موو كاتێك زیاتر ئاماژه‌كانی دیاركه‌وتوون، به‌تایبه‌ت كه‌ زیندوو مانه‌وه‌ی بیری سیاسی و نیشتمانیان له‌ زیهنییه‌ت و یاده‌وه‌ریی تاكی كوردی په‌یوه‌سته‌ به‌هه‌ڵوێست و قوربانیدان و پته‌وی بیروباوه‌ڕی سیاسی ئه‌م كه‌ڵه‌ پیاوه‌، كه‌ له‌تێكڕای قۆناغه‌كانی خه‌بات و تێكۆشانی سیاسی خۆیدا سازشی له‌سه‌ر مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان نه‌كردووه‌.

به‌رزو شكۆدار بێت یادی كۆچی دوایی ئه‌ندازیاری ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان و دروود بۆ گیانی پاكی كاك نه‌وشیروان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریی كوردستان.

د.ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2020-5-19

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket