riklam

قائیمقامیه‌تی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

کوردستان 10:50 AM - 2020-05-19
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌ ئه‌مڕۆ 19-5-2020، كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌ به‌مه‌به‌ستی پاراستنی دارستان و پاوانه‌كان نه‌كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر و رێگریكردنی له‌ناوچون، پێویسته‌ هاووڵاتییان پابه‌ندی ئه‌م رێنماییانه‌بن، كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و باخداری و دارستان و پاوانی سلێمانی ئاماده‌كراوه‌.
 كه‌ بریتین له‌:

1- دارستانه‌كان موڵكی گشتین و پاراستنی ئه‌ركی هه‌موانه‌.

2- كوردستانه‌كه‌مان به‌سروشته‌ سه‌وزه‌كه‌یه‌وه‌ ره‌نگینه‌، با هه‌مومان پارێزگاری لێ بكه‌ین.

3- دارستان و پاوانه‌كان هۆكارن بۆ زیادبونی رێژه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی.

4- جێهێشتنی ئاگر و خه‌ڵوزی گه‌شاوه‌ له‌ناو دارستان و سه‌یرانگاكاندا، هۆكارن بۆ رودانی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌.

5-  به‌ ڕواندنی ته‌نها نه‌مامێك خزمه‌تێكی گه‌وره‌ به‌نه‌وه‌كانی داهاتو ده‌كه‌یت.

6-  خاوێنكردنه‌وه‌ی شوێنی گه‌شتیارییت به‌ڵگه‌ی هۆشیاریته‌ له‌سه‌ر پاراستنی دارستان و پاوانه‌كان و رێگری كردنته‌ له‌له‌ناوچون.

7-  ئه‌گه‌ر ته‌ندروستی باشت ده‌وێت، پارێزگاری له‌ دارستانه‌كان بكه‌.

8-  كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ دارستان و پاوانه‌كاندا واتای له‌ناوچونی هه‌مو به‌ها ژینگه‌ییه‌كان، بارێگربین لێی.

9-  فڕێدانی جگه‌ره‌ له‌ دارستان و پاوانه‌كان، ده‌بێته‌ هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ و له‌ناوچونی دارستانه‌كان.

10- ژیتگه‌ی كوردستان به‌شێكه‌ له‌ ژینگه‌ی جیهان، پاراستنی ئه‌ركی هه‌مو لایه‌كه‌.

11- زیان گه‌یاندن به‌ دارستان و پاوانه‌كان، روبه‌ڕوی سزای یاساییت ده‌كاته‌وه‌.
 
PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket